به ڤیدیۆ...لیسته‌ر سیتی پاڵه‌وان لێدانێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت
بزانه دوای شكسته‌كه‌ی لیسته‌ر چی روویدا؟
له گه‌ڕی (22)ـه‌مینی خولی نایابی ئینگلیزی یانه‌ی ساوسهامپتۆن به 3 گۆڵێ بێ‌وڵام شكستی به لیسته‌ر سیتی پاڵه‌وانی 3 وه‌رزی رابردوو هێنا، ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ش چه‌ندان ریكۆردی لێكه‌وته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 22 كانوونی دووه‌می 2017، له یاریگه‌ی (سانت میر) ساوسهامپتۆن میوانداریی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی كرد.
له خوله‌كی 26 جه‌یمس وارد گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ ساوسهامپتۆن تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كی 39 (جای رۆدریگێز) برینه‌كانی لیسته‌ر سیتی قووڵتر كرده‌وه و گۆڵی دووه‌میشی بۆ ساوسهامپتۆن زیاد كرد.
پێش كۆتایی هاتنی یارییه‌كه‌ش، له خوله‌كی 86 ساوسهامپتۆن له رێگه‌ی (دۆشان تادیتچ) به لێدانی سزا گۆڵی سێیه‌می تۆماری كرد.
دوای یارییه‌كه ئه‌م ئامارانه تۆمار كران:
ـ ساوسهامپتۆن دوای 4 شكستی له‌سه‌ریه‌ك، تامی سه‌ركه‌وتنی له به‌رامبه‌ر لیسته‌ر سیتی كرده‌وه.
ـ لیسته‌ر سیتی 10 مانگه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له پرێمه‌رلیگ سه‌ركه‌وتنی تۆمار نه‌كردووه.
ـ ساوسهامپتۆن له دوایین 8 یاری خۆی له به‌رامبه‌ر لیسته‌ر سیتی 2 یه‌كسانبوون، 4 شكست و 2 سه‌ركه‌وتنی هه‌یه.
ـ دوای 5 مانگ (جای رۆدریگێز)ـی هێرشبه‌ری ساوسهامپتۆن توانی یه‌كه‌مین گۆڵ له نێو یاریگه‌ی خۆیان تۆمار بكه‌ن.
ـ جه‌یمس وارد براوس توانی یه‌كه‌مین گۆڵ به درێسی ساوسهامپتۆن تۆمار بكات.
ـ ساوسهامپتۆن به 27 خاڵ بۆ خانه‌ی یازده‌یه‌م سه‌ركه‌وت، هه‌ڵبه‌ت لیسته‌ر سیتی به 21 خاڵ له خانه‌ی پازده‌یه‌م مایه‌وه.