به ڤیدیۆ..بزانه دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئارسێناڵ مێژوو چی تۆمار كرد؟
سه‌رجه‌م رووداوه گه‌وره و جۆراو جۆره‌كان له گێمی دووه‌م روویدا
له گه‌ڕی (22)ـه‌مینی پرێمه‌رلیگ، ئارسێناڵ له دواخوله‌ك سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له بێرنلی برده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 22 كانوونی دووه‌می 2017، یانه‌ی ئارسێناڵ له یاریگه‌ی ئیمارات له له‌نده‌ن میوانداریی یانه‌ی بێرنلی كرد، له گێمی یه‌كه‌م یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام سه‌رجه‌م رووداوه گه‌وره و جۆراو جۆره‌كان له گێمی دووه‌م روویدا.
له خوله‌كی 59 شكوردان موستافی گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ تۆپوه‌شێنه‌كان تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كی 65 گرانیت شاكای ناوه‌ڕاستكاری سویسری یانه‌ی ئارسێناڵ به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه رووداوه‌كان زیاتر بوون، ، كاتێك ئارسن ڤینگه‌ری راهێنه‌ر له لایه‌ن ناوبژیوانه ده‌ركرا، پاشان له خوله‌كی زیادكراو دوو گۆڵ تۆمار كران، هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ش له رێگه‌ی لێدانی سزا بوون، سه‌ره‌تا ئه‌ندرێ گرای گۆڵی یه‌كسانبوونه‌وه‌ی بۆ بێرنلی تۆمار كرد، دواتر ئه‌لێكسیس سانچێز گۆڵی سه‌ركه‌وتنی له خوله‌كی 97 بۆ ئارسێناڵ كرد.
ئامار و تۆماره‌كانی یارییه‌كه:
ـ ئارسێناڵ له قۆناخی یه‌كه‌م له خوله‌كی 93 گۆڵی سه‌ركه‌وتنی له بێرنلی تۆمار كرد، له‌م قۆناخه‌ش له خوله‌كی 97 گۆڵی بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد.
ـ گرانیت شاكا دووه‌مین كارتی سووری له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ وه‌رگرت.
ـ له وه‌رزی رابردووه‌وه گرانیت شاكای سویسری پێنجه‌مین كارتی سووره له خوله‌كانی ئه‌ورووپا به‌ڕوویدا به‌رز ده‌كرێته‌وه.
ـ ئارسێناڵ به 47 خاڵ بۆ خانه‌ی دووه‌می پرێمه‌رلیگ سه‌ركه‌وت.
ـ ئه‌لێكسیس سانچێزی هێرشبه‌ری ئارسێناڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به 16 گۆڵ لوتكه‌ی گۆڵكارانی پرێمه‌رلیگی گرت.