جیاوازی تۆتێنهام له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یانه گه‌وره‌كان تووشی شۆكت ده‌كات
هاوكێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پێچه‌وانه كردۆته‌وه
ئاماده‌كردنی/ چێنه‌ر عه‌بدولقادر
له ئێستای تۆپی پێ دا پاره هه‌موو شتێکه، کام یانه‌یه‌ی زۆرترین پاره خه‌رج ده‌کات باشترین تیپی هه‌یه، سه‌یری یه‌ک به یه‌کی یانه گه‌وره‌کان بکه‌ن ده‌بینیت هه‌موویان گرێبه‌ستی زه‌به‌لاحیان واژۆ کردووه، هه‌ر له بارسێلۆنا بۆ ریاڵ مه‌درید و هه‌ردوو مانچێسته‌ره‌که و ئارسناڵ و یوڤێنتۆس و ته‌نانه‌ت بایرن میونشن که که‌متر پاره خه‌رجده‌کات، به‌ڵام تۆتێنهام ئه‌و یانه‌یه‌که ئه‌م هاوکێشه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ی پێچه‌وانه کردۆته‌وه!
ئه‌گه‌ر داتای 5 ساڵی رابردوو به نموونه وه‌ربگرین هه‌موو یانه به‌هێزه‌کانی ئه‌وروپا پاره‌یه‌کی زۆریان له کڕینی یاریزاندا خه‌رجکردووه، به‌ڵام پاره‌ی که‌متریان له فرۆشتنی یاریزاندا ده‌ستکه‌وتووه، بۆنمونه مان سیتی 400 ملیۆن پاوه‌ندی زیاتری خه‌رجکردوه له‌و پاره‌یه‌ی له کڕینی یاریزاندا په‌یدای کردووه، ئه‌مه‌ش به هاوکاری پاره‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی كه‌نداو نه‌بێت یانه‌که نه‌یده‌توانی ئه‌و کاره بکات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری داتاکانی کڕین و فرۆشتن بکه‌ین ده‌بینین له ماوه‌ی 5 ساڵی رابردوودا تۆتێنهام ته‌نها 1 ملیۆن پاوه‌ندی خه‌رجکردوه!
ئه‌مه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی تۆتێنهام و پۆچیتینهۆی راهێنه‌ر کردوویانه له‌ئێستادا زۆر ئاسته‌مه، تۆتێنهامێک وه‌رزی رابردوو له خولی ئینگلیزی کێبڕکێی نازناوه‌که‌ی کرد و له‌کۆتاییدا سێیه‌م بوو، له‌م وه‌رزه‌شدا له یانه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه‌یه و ماوه‌یه‌كیش له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی جێگیر بوو، تاکه یانه‌یه توانیویه‌تی پلانه نوێیه‌که‌ی چێڵسی رابگرێت و تاکۆتاییش کێڕکێی بکات، سه‌ره‌ڕای رۆیشتنی چه‌ند یاریزانێکی باش، به‌ڵام تۆتێنهام هه‌موو ئه‌مانه‌ی به ملیۆنێک پاوه‌ند چاره‌سه‌ر کرد!
به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که رۆژنامه‌کانی به‌ریتانیا بڵاویان کردۆته‌وه کڕین و فرۆشتنی یاریزانان له 5 ساڵی رابردودی پرێمه‌رلیگ به‌م شێوه‌یه بووه:
1ـ ئارسێناڵ
کڕین 298 ملیۆن پاوه‌ند
فرۆشتن: 92 ملیۆن پاوه‌ند
پاره‌ی خه‌رجکراو: 205 ملیۆن پاوه‌ند
2ـ چێڵسی:
کڕین: 507 ملیۆن پاوه‌ند
فرۆشتن: 315 ملیۆن پاوه‌ند
پاره‌ی خه‌رجکراو: 192 ملیۆن پاوه‌ند
3ـ لیڤه‌رپوول
کڕین: 365 ملیۆن پاوه‌ند
فرۆشتن: 244 ملیۆن پاوه‌ند
پاره‌ی خه‌رجکراو: 121 ملیۆن پاوه‌ند
4ـ مانچێسته‌ر سیتی
کڕین: 565 ملیۆن پاوه‌ند
فرۆشتن: 161 ملیۆن پاوه‌ند
پاره‌ی خه‌رجکراو: 402 ملیۆن پاوه‌ند
5ـ مانچێسته‌ر یونایتد
کڕین: 528 ملیۆن پاوه‌ند
فرۆشتن: 160 ملیۆن پاوه‌ند
پاره‌ی خه‌رجکراو: 368 ملیۆن پاوه‌ند
6ـ تۆتێنهام
کڕین: 315 ملیۆن پاوه‌ند
فرۆشتن: 314 ملیۆن پاوه‌ند
پاره‌ی خه‌رجکراو: 1 ملیۆن پاوه‌ند
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ی به‌راوردێکی گرنگی تۆتێنهامه به یانه‌کانی تری ئینگلته‌را، بێگومان ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی خه‌رجی یانه‌کانی تری ئه‌ورووپا بکه‌ین هه‌مان ئه‌نجاممان به‌ده‌ست ده‌گات، جگه له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید که زیانی 5 ساڵی رابردووی نزیکه‌ی 20 ملیۆنێکه.
تۆتنهام به‌م سیاسه‌ته سه‌رکه‌وتووه‌ی هه‌موو ئه‌و بۆچوونانه‌ی ره‌تکرده‌وه که ته‌نها هه‌ڵڕشتنی ملیۆنان دۆلار تیێی به‌هێز دروستده‌کات، به‌ڵکو ئه‌م تیپه لاوه‌ی ماوریسیۆ پۆچیتینهۆی ئارجه‌نتینا دروستی کردووه ده‌کرێت بۆ چه‌ند ساڵێک کێبڕکێی نازناوه‌کانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه بکات.
تۆتێنهام له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی وه‌به‌رهێنانی ئینگلیزیه‌وه به‌ناوه‌ی (ENIC)ـه‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌کرێت و دانیال لیڤ سه‌رۆکایه‌تی یانه‌که ده‌کات، وابڕیاره بۆ وه‌رزی 2018/2019 ئه‌م یانه‌یه بچێته یاریگای نوێوه که 61 هه‌زار هانده‌ر له‌خۆده‌گرێت و بڕی 750 ملیۆن پاوه‌ندی تێده‌چێت.
بۆ ئێستای تۆپی پێ پێویستمان به پۆچیتینهۆ و سیمیۆنییه تاکو شکۆی بۆ کاری راهێنه‌ری بگێڕنه‌وه، چونکه ئه‌گه‌ر هه‌ر یانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان به‌کڕینی یاریزان نازناوه‌کان قۆرخ بکه‌ن ئه‌و کات تۆپی پێ ئه‌و جوانیه‌ی نامێنێت.