گۆڤارێكی ئه‌مه‌ریكی سامانی تره‌مپ و ئه‌ندامانی ئیداره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
هه‌شت ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه
K24 - هه‌ولێر:
گۆڤاری "فۆربس"ی ئه‌مه‌ریكی، كه تایبه‌ته به سه‌رمایه و بازرگانی، له نوێترین ژماره‌ی خۆیدا، سه‌روه‌ت و سامانی دۆناڵد تره‌مپ و ئه‌ندامانی ئیداره‌ی نوێ و به‌شێك له وه‌زیره‌كانی نوێی ئه‌مه‌ریكای بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی گۆڤاره‌كه، تره‌مپ خاوه‌نی 3 ملیار و 700 ملیۆن دۆلاره و مایك پێنسی جێگریشی خاوه‌نی 800 هه‌زار دۆلاره.
گۆڤاره‌كه سامانی به شێك له وه‌زیره‌كانی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكای به‌مجۆره بڵاوكردووه‌ته‌وه:
ویلبەر رۆس، وەزیری بازرگانی: دوو ملیار دۆلار و نیو
بێتسی دێڤۆس، وەزیری خوێندن: ملیارێک و 250 ملیۆن دۆلار
ریکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوە: 325 ملیۆن دۆلار
ستیڤ منوچین، وەزیری خەزێنە (دارایی): 300 ملیۆن دۆلار
ئاندی پوزدەر، وەزیری کار: 45 ملیۆن دۆلار
بن کارسۆن، وەزیری وەزیری نیشته‌جێكردن و گەشەپێدان: 29 ملیۆن دۆلار
ئیلیان چاو، وەزیری گواستنەوە: 24 ملیۆن دۆلار
تۆم پرایس وەزیری تەندروستی: 10 ملیۆن دۆلار
جێف سێشن، داواکاری گشتی: 6 ملیۆن دۆلار
جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگری: 5 ملیۆن دۆلار
جۆن کێللی، وەزیری ئاسایشی نیشتمانی: 4 ملیۆن دۆلار
رایان زینکی، وەزیری ناوخۆ: 800 هەزار دۆلار