به ڤیدیۆ...بزانه دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی چێڵسی چی روویدا؟
له‌م یارییه ریكۆردێكی گه‌وره‌ی مێژوویی تۆمار كرا
له گه‌ڕی (22)ـه‌مینی پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی چێڵسی به دوو گۆڵی بێ‌وڵام له هۆل سیتی برده‌وه و شوێنی خۆی له لوتكه‌ی خوله‌كه قایمتر كرد و چه‌ندان ریكۆردی دیكه‌ی تۆمار كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 22 كانوونی دووه‌می 2017، یانه‌ی بلووز له یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج میوانداریی هۆڵ سیتی كرد، له خوله‌كی 45 دیێگۆ كۆستا گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 81 گاری كاهیلی به‌رگریكاری جلشینه‌كانی له‌نده‌ن گۆڵی دووه‌می بۆ چێڵسی زیاد كرد و 18ـه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه بۆ یانه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كرد.
ـ چێڵسی به 55 خاڵ له لوتكه‌ی پرێمه‌رلیگ مایه‌وه.
ـ له مێژووی پرێمه‌رلیگ، ته‌نیا 4 جار یانه‌یه‌ك له 22 گه‌ڕ، توانیویه‌تی 55 خاڵ به‌ده‌ستبهێنێت، له‌م چوار جاره 3 جار چێڵسی ئه‌م كاره‌ی كردووه، له وه‌رزه‌كانی (2004 ـ 2005) و (2005 ـ 2006) و (2016 ـ 2017).
ـ تیبور كورتوا بۆ (13)ـهمینجار له‌م وه‌رزه توانیویه‌تی له پرێمه‌رلیگ تۆڕه‌كه‌ی به‌خاوێنی بهێڵێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستی گۆڵپارێزه‌كانی سه‌رجه‌م 5 خوله گه‌وره‌كه به‌رزترین ڕێژه‌یه كه گۆڵپارێزه‌كه‌ی چێڵسی به‌ده‌ستیهێناوه.
ـ دیێگۆ كۆستا به پیاوی یارییه‌كه‌ی نێوان چێڵسی و هۆل سیتی ده‌ستنیشان كرا.
ـ دیێگۆ كۆستا (100)ـه‌مین یاری به درێسی چێڵسی له پرێمه‌رلیگ ئه‌نجامدا.
ـ كۆستا له كۆی 100 یاری له‌گه‌ڵ چێڵسی، 52 گۆڵ و 17 ئه‌سیستی هه‌یه.
ـ سیسك فابریگاس 31ـه‌مین گۆڵی له پرێمه‌رلیگ بۆ چێڵسی دروست كرد.