بۆ چاكبوونه‌وه‌ی منداڵان پێویستیان بە ئاوڕلێدانەوەیە
سەنتەری فێرکاری راھێنانەوەی منداڵان لە سلێمانی لە قەیراندایە
K24 - سلێمانی
لەگەڵ زۆری ژماره‌ی منداڵانی ئیفلیجی مێشک و ئەو منداڵانەی توانای قسەکردن و جووڵەیان نییە، كه‌چی سه‌نته‌ره‌كه ژماره‌یه‌كی كه‌م راهێنه‌ری هه‌یه، بۆ دابینکردنی كه‌لووپه‌لی و پێداویستی راھێنان و دەرمان پەنادەبەنە بەر دروستکردنی کەمپینێکی ھاوکاری کۆکردنەوە بۆ ئەو سەنتەرە.
هه‌ر له ناو سه‌نته‌ره‌كه کەمپینێک بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری پێكهێنراوه تا بتوانرێت لەرێگەی رێکخراو وسەرمایەدارانەوە به‌سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كاندا زاڵ‌بن له چاره‌سه‌ری منداڵه‌كان به‌رده‌وم بن، چونکە رۆژانە زیاتر لە 100 منداڵ بە ھیوای چاکبوونەوە سەردانی سەنتەری راھێنانەوە دەکەن. بەرپرسانی سەنتەرەکەش دەڵێن، ئەگەر چارەسەری بارودۆخی سەنتەرەکەیان نەکرێت، ئەوا ھیوای چاكبوونه‌وه بۆ ئەو منداڵانە نامێنێت.