به فه‌رمی دۆرتمۆند یاریزانێكی له چنگی ریال مه‌درید ده‌رهێنا
شكستی به ئامانجه‌كه‌ی ریال مه‌درید هێنا
دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی پێشوو میدیاكانی ئیسپانیا به ته‌واوه‌تی هه‌واڵی رێككه‌وتنی نێوان ریال مه‌درید و ئه‌لێكسانده‌ر ئیسحاق راگه‌یاند كه به زڵاتانی نوێ ناسراوه، به‌ڵام ئه‌مرۆ دۆرتمۆند به فه‌رمی شكستی به یانه شایانه‌كه هێنا و گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 23 كانوونی دووه‌می 2017، یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی ئه‌لێكسانده‌ر ئیسحاقی هێرشبه‌ری سویدی یانه‌ی ئا‌یك سۆڵنای سوێدی راگه‌یاند.
گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه بۆ دۆرتمۆند له كاتێكدایه، كه 3 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید رایگه‌یاند كه ئه‌لێكسانده‌ر ئیسحاقی ته‌مه‌ن 17 ساڵان به بڕی 8 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌درید كردووه، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌شی هێنا بووه‌وه كه ئه‌م یاریزانه له 26 نۆڤێمبه‌ری ساڵی رابردوو له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی هاتۆته مه‌درید و له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له یاریی نێوان ریال مه‌درید و خیخۆن ئاماده بووه.
ئیسحاقی ته‌مه‌ن 17 ساڵان، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی سوێده و، خاوه‌ن خێرایه‌كی زۆر و جووله‌ی هونه‌ری به‌رزه، میدیاكان ئه‌م یاریزانه له ڕووی شێوازی یاریكردن و باڵا و درێژی به هاوشێوه‌ی زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ وه‌سف ده‌كه‌ن.