ئاستى قه‌رزه‌كانى سه‌ر توركيا گه‌يشته‌ 640 مليار دۆلار

به‌شێك له‌ كاربه‌ده‌ست و پسۆڕانی ئابووری توركیا باوه‌ڕیان وایه‌ دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ترامپ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ لیره‌ داده‌كه‌وێته‌وه

K24 – هه‌ولێر:

ئاستی قه‌رزه‌كانی سه‌ر توركیا گه‌یشتووه‌تە 640‌ ملیار دۆلار و پسپۆڕانی ئابووری ئه‌و وڵاته‌ش‌ پێیان وایه‌ قه‌یرانێكی دارایی و ئابووری له 2008 ‌ وە  له‌ توركیا و جیهان به‌رپا بووه‌، به‌شێك له‌ كاربه‌ده‌ست و پسۆڕانی ئابووری توركیا باوه‌ڕیان وایه‌ دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ترامپ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ لیره‌ داده‌كه‌وێته‌وه‌ و له 2018 ‌وە كێشه‌ی ئابووری توركیا به‌ره‌و چاره‌سه‌ر بوون ده‌چێت.