ئینیێستا له كۆشكی پاشایه‌تی مه‌درید خه‌ڵاتێكی به‌ده‌ستهێنا
ئه‌ندرێس ئینیێستای جه‌نگاوه‌ری دێرینی یانه‌ی بارسێلۆنا، له كۆشكی پادشایه‌تی ئیسپانیا خه‌ڵاتێكی تایبه‌تی وه‌ك یاری خاوێن پێبه‌خشرا.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 23 كانوونی دووه‌می 2017، ئه‌ندرێس ئینیێستا بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی یاری خاوێن گه‌شتی مه‌دریدی كرد و له نێو كۆشكی پادشایه‌تی مه‌درید خه‌ڵاتی خاتوو سۆفیای شاژنی ئیسپانیای وه‌رگرت.
له دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه، ئینیێستا خۆشحاڵی خۆی به‌و رێزلێنان و خه‌ڵاته ده‌ربری و گوتی: بۆ من جێگه‌ی شانازییه له نێو ئه‌م هه‌موو وه‌رزشوانه دیاره من بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته ده‌ستنیشان بكرێم.
ئه‌ندرێس ئینێستای ته‌مه‌ن 32 ساڵ له یانه‌ی بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه، له دوایین یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئیبار به‌هۆی پێكانه‌وه به‌شداریی نه‌كرد، یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به 4 گۆڵی بێ‌وڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
.jpg)