به فه‌رمی میلان یاریزانێكی پێشووی بارسێلۆنای گواسته‌وه
یانه‌ی ئه‌ی سی میلان به فه‌رمی جیرارد دیۆلۆفیۆی ئیسپانی له ئیڤه‌رتۆنه‌وه به‌شێوه‌ی خواستن بۆ ریزه‌كانی گواسته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 23 كانوونی دووه‌می 2017، یانه‌ی میلان به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی جیرارد دیۆلۆفیۆی له ئیڤه‌رتۆنه‌وه تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه راگه‌یاند.
دیۆلۆفیۆی 22 ساڵ له باڵه‌كان یاری ده‌كات و به ڕه‌سه‌ن كه‌ته‌لۆنیاییه و له یانه‌ی بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه، له هاوینی 2013 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن كردووه، له 75 یاری، 8 گۆڵی بۆ یانه ئینگلیزییه‌كه تۆمار كردووه.