"رووپۆشه‌كه‌ت لاده ئه‌ی موسوڵمانی تیرۆریست"
كچێكی ئاسیایی هێرشده‌كاته سه‌ر ژنێكی موسوڵمان
K24 – هه‌ولێر:
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت كچێكی ئاسیایی هێرش ده‌كاته سه‌ر قوتابییه‌كی موسوڵمان كه له زانكۆی شاری سیدنی ئوسترالی ده‌خوێنێت، داوای لێده‌كات رووپۆشه‌كه‌ی لابدات و به تیرۆریست ناویده‌بات.
ده‌یلی مه‌یل رۆژی 22/1/2017 ئه‌و ڤیدۆیه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیوویه‌تی گه‌نجێكی موسوڵمان به ناوی "ره‌مزی ئه‌لعه‌مودی" له‌سه‌ر په‌یجه‌كه‌ی خۆی ڤیدیۆكه‌ی داناوه و ده‌ڵێت" رووداوه‌كه رۆژی هه‌ینی رابردوو له زانكۆی ماكواری سیدنی روویداوه كه هاوژینه‌كه‌ی تێیدا ده‌خوێنێت".
له ڤیدیۆكه‌دا به روونی ده‌رده‌كه‌وێت ژنێك هێرش ده‌كاته سه‌ر گه‌نجێك و هاوژینه‌كه‌ی له‌و كاته‌ی له ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌دا دانیشتوون، له جامی ئۆتۆمبیله‌كه ده‌دات و په‌نجه بۆ ژنه‌كه راده‌كێشێت و ده‌ڵێت، رووپۆشه‌كه‌ت لاده و قسه‌ی نه‌شیاوی دیكه‌شی پێده‌ڵێت.
به گووته‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ی ده‌یلی مه‌یل قسه‌كانی گواستووه‌ته‌وه، به ژنه‌كه‌ی گوتووه" ده‌رگاكان قفڵ بكه و پێش ئه‌وه‌ی ژنه ئاسیاییه‌كه هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكان بدات ده‌ستیكردووه به وێنه‌گرتنی".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" ژنه ئاسیاییه‌كه ده‌ستیكردووه به لێدان له جامی ئۆتۆمبیله‌كه و هاواریكردووه و ده‌سته‌واژه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی گوتووه و قسه‌ی ناشیرینی به هاوژینه‌كه‌م گوتووه و ته‌نانه‌ت گوتوویه‌تی" رووپۆشه‌كه‌ت لاده ئه‌ی موسوڵمانی تیرۆریست".