پاریس سانجێرمان له گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆی نوێ نزیك ده‌بێته‌وه
شه‌یتانه سووره‌كان له گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه شكستی هێنا
میدیاكانی به‌ریتانیا بڵاویانكردۆته‌وه كه یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی سه‌ركه‌وتوو بووه له شكست هێنان به مانچێسته‌ر یونایتد له واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ (گۆنچالۆ گیدێس)ـی یاریزانی بێنفیكا و ناسراو به كریستیانۆی نوێ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 24 كانوونی دووه‌می 2017، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه یانه پاریسیه‌كه گه‌یشتۆته دوایین هه‌نگاو له ته‌واوكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی (گیدێس) و پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوو به‌فه‌رمی ئه‌م ئه‌ستێره پورتوگالییه واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی یانه پاریسییه‌كه بكات.
گرێبه‌ستی ئه‌م یاریزانه 20 ساڵییه له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانی فڕه‌نسا بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ ده‌بێت و یانه‌ی بێنفیكاش له‌م گرێبه‌سته 3 ملیۆن یۆرۆی پێ ده‌بڕێت.
گۆنچالۆ گیدێس له یانه‌ی بێنفیكا پێگه‌یشتووه و هاوشێوه‌ی كریستیانۆ له باڵه‌كان زۆر مه‌ترسیداره و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگالیشه.