به ڤیدیۆ.. تره‌مپ و "دیكتاتۆره گه‌نجه‌كه" به یه‌كه‌وه ده‌رده‌كه‌ون
K24 - هه‌ولێر:
له دیمه‌نێكدا، كه به خه‌یاڵی كه‌سدا نایه‌ت، هاشێوه‌كانی هه‌ریه‌ك له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و كيم جۆن ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، له شه‌قامه گشتییه‌كانی هه‌رێمی هۆنگ كۆنگی چین ده‌رده‌كه‌ون.
هاوشێوه‌كانی ئه‌و دوو سه‌رۆكه، سه‌رنجی زۆرێك له خهڵكییان له بازاڕ و شه‌قامه‌كاندا راكێشا.
هۆوارد، كه هاوشێوه‌ی كیمه، میوزیكژه‌نێكی ئوسترالیه و له هۆنگ كۆنگ ده‌ژی, جلێكی ره‌شی هاوشێوه‌ی سه‌رۆكی كۆریای باكووری پۆشیوه و ده‌ڵێت: "مه‌رگ بۆ ئه‌مه‌ریكا"، مه‌به‌ستیش له‌مه لاساییكردنه‌وه‌ی كیم بوو نه‌ك ته‌نها له شێوه به‌ڵكو له قسه‌كردنیشدا.
هه‌رچی هاوشێوه‌كه‌ی تره‌مپه، ناوی دینیس ئالانه و میوزیكژه‌نێكی ئه‌مه‌ریكی ته‌مه‌ن 66 ساڵانه، هاوشێوه‌ی تره‌مپ ده‌دوا و لاسایی ده‌كرده‌وه.
به‌ڵام هاوشێوه‌كه‌ی تره‌مپ، پێویستی به كاتێكی زیاتر بوو بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك تره‌مپ ده‌ربكه‌وێت، به‌و پێیه‌ی چه‌ند چینێكی ماكیاژی پرته‌قاڵی به‌كارهێنا، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌نگی پێستی له هی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بچێت.
هۆوارد رووی ده‌كرده ئالان، كه هه‌ردووكیان هاوشێوه‌ی دوو سه‌رۆكن، ده‌یگوت: "ئێستا وڵاته‌كانمان بوون به دۆست، دوای ئه‌وه‌ی كه‌وتنه ژێر فه‌رمانڕه‌وایی دكتاتۆرن".
به‌ڵام له راستیدا، له شه‌وی سه‌ری ساڵدا، كیم جۆن رایگه‌یاند، كۆریای باكوور، نزیكبووه‌ته‌وه له تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالیستی كیشوه‌ربڕ، به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ، وه‌ڵامیدایه‌وه و گوتی: "ئه‌و شته روونادات".