به فه‌رمی كریستیانۆی نوێ په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كرد
یانه‌ی پاریس سانجێرمان به فه‌رمی شكستی به هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد هێنا و گواستنه‌وه‌ی (گۆنچالۆ گیدێس)ـی له یانه‌ی بێنفیكاوه گواسترایه‌وه كه به كریستیانۆی نوێ ناسراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 26 كانوونی دووه‌می 2017، یانه‌ی پاریس سانجێرمان به گرێبه‌ستێك 4 ساڵ و نیوی گواستنه‌وه‌ی (گیدێس)ـی 20 ساڵانی راگه‌یاند.
له گرێبه‌ستی ئه‌م یاریزانه 20 ساڵییه له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانی فڕه‌نسا یانه‌ی بێنفیكاش 3 ملیۆن یۆرۆی پێ ده‌بڕێت.
گۆنچالۆ گیدێس له یانه‌ی بێنفیكا پێگه‌یشتووه و هاوشێوه‌ی كریستیانۆ له باڵه‌كان زۆر مه‌ترسیداره و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگالیشه، له قۆناخی یه‌كه‌م به‌شداریی 16 یاری له‌گه‌ڵ بێنفیكا كرد و 2 گۆڵیشی تۆمار كردووه و 85%ـی پاسه‌كانیشی دروست بوونه.