به ڤیدیۆ.. شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له بارههڵگڕێك ده‌دات و له ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌یكاته دوو له‌ت
K24 - هه‌ولێر:
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێت، له ئه‌مه‌ریكا، شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له ناوه‌ڕاستی بارهه‌ڵگرێك ده‌دات و ده‌یكاته دوو له‌ت.
بارهه‌ڵگره‌كه، تایبه‌ت بوو به كۆمپانیای "فێدئێكس"، كه تایبه‌ته به پۆسته و گه‌یاندن و رووداوه‌كه‌ش له باكووری سۆلت لهیكی ویلایه‌تی یوتا روویداوه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئامێری ئاگاداركردنه‌وه‌ی كاتی هاتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه كاری نه‌كردووه و رێگه‌كه دانه‌خرا، بۆیه شۆفێره‌كه‌ی ده‌یویست رێگه‌كه ببڕێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه بێت.
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه به خێراییه‌كی زۆره‌وه له‌ناوه‌ڕاستی بارههڵگرهكهیدا و كردی به دووبه‌ش، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی له رووداوه‌كه نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه‌ش دوای رووداوه‌كه رایانگه‌یاند، هه‌ڵه‌یه‌ك روویداوه و ئه‌وان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌و رووداوه ده‌كه‌ن.