ئۆلبرايت: من موسڵمانم
بۆ پشتيوانى له په‌نابه‌ران خۆم وه‌ك موسڵمانێك هه‌ژمارده‌كه‌م.
K24 – هه‌ولێر:
مادلين ئۆلبرات، وه‌زيرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا له سه‌رده‌مى سه‌رۆكايه‌تى بيل كلنتۆندا رايگه‌ياند، بۆ پشتيوانى له په‌نابه‌ران خۆم وه‌ك موسڵمانێك هه‌ژمارده‌كه‌م.
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى نوێى ئه‌مريكا، بڕياريدا پرۆسه‌ى پێشوازيكردن له په‌نابه‌رانى سووريا بۆ ماوه‌ى 120 رۆژ رابگرێت. هاوكات وه‌رگرتنى په‌نابه‌رانى له وڵاتانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فريقا قه‌ده‌غه‌كرد.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕيارانه‌ى ترامپدا، وه‌زيرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا مادلين ئۆلبرايت له رێگه‌ى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ره‌وه رايگه‌ياند، ئاماده‌م خۆم وه‌ك موسڵمانێك تۆمار بكه‌م.
ئۆلبرايت، كه سه‌ر به پارتى ديموكراته‌كانى ئه‌مريكايه، نووسيويه‌تى: "به په‌روه‌رده‌يه‌كى كاسۆليكيانه په‌روه‌رده بووم، دواتر چوومه سه‌ر رێچكه‌ى كڵێسه‌ى ئه‌سقه‌فييه، به‌م دواييانه‌ش بۆم ده‌ركه‌وت، خێزانه‌كه‌مان و ره‌چه‌ڵه‌كه‌م جوله‌كه بووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ خۆم وه‌ك موسڵمانێك هه‌ژمار ده‌كه‌م وه‌ك پشتيوانييه‌ك بۆ په‌نابه‌ران".
I was raised Catholic, became Episcopalian & found out later my family was Jewish. I stand ready to register as Muslim in #solidarity.
— Madeleine Albright (@madeleine) ٢٥ يناير، ٢٠١٧
ئ.ه