هه‌زاران هاووڵاتى توركيا له دادگاى ئه‌وروپا شكات له حكومه‌ت ده‌كه‌ن
زياتر له 5 هه‌زار و 300 هاووڵاتى توركيا له دژى هه‌ڵمه‌تى ره‌شبگيرى له وڵاته‌كه‌يان په‌نايان بۆ دادگاكه‌يان هێناوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى دادگاى ئه‌وروپا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ دوێنێ پێنجشه‌ممه رايگه‌ياند، زياتر له 5 هه‌زار و 300 هاووڵاتى توركيا له دژى هه‌ڵمه‌تى ره‌شبگيرى له وڵاته‌كه‌يان په‌نايان بۆ دادگاكه‌يان هێناوه و سكاڵايان تۆمار كردووه.
رۆژى 15ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2016، له توركيا كوده‌تايه‌كى سه‌ربازى نيوه‌ناچڵ ئه‌نجامدراو، به‌ڵام كوده‌تاكه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له به‌ديهێنانى ئامانجه‌كانى و دواى شكستى كوده‌تاكه ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا هه‌زاران نه‌يارى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌يان ده‌ستگيركرد و هه‌زارانى ديكه‌يان له كاره‌كانيان ده‌ركرد.
گيديۆ ريموندى، سه‌رۆكى دادگاى ئه‌وروپا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا كه له ستراسبۆرگ ئه‌نجاميدا، روونيكرده‌وه، ژماره‌ى سكاڵاى هاووڵاتيانى توركيا له دادگاكه‌يان گه‌يشتووه‌ته 5 هه‌زار و 363 سكاڵا و له 2016دا ئه‌و سكاڵايانه رێژه‌ى له سه‌دا 10ى كۆى گشتى ئه‌و سكاڵايانه پێكده‌هێنن كه له 47 وڵاتى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپا تۆمار كراوون.
هه‌روه‌ها گوتى: 2 هه‌زار و 945 سكالايان له توركياوه تۆمار كراوون و په‌يوه‌ست نيين به هه‌ڵمه‌تى ره‌شبگيرى و ئه‌مه‌ش واده‌كات ژماره‌ى سكاڵاكانى توركيا به ته‌نيا بگاته 8 هه‌زار و 308 سكاڵا، كه له رووى ژماره‌وه چوار ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌و سكاڵايانه‌ن له 2015 تۆمار كراوون.
ريموندى، داواى له سكاڵاكاران كرد، به‌رله‌وه‌ى رووبكه‌نه دادگاى ئه‌وروا باشتر وايه سه‌ره‌تا رووبكه‌نه دادگاى ده‌ستوورى توركيا و له‌وێ سكاڵاكانيان تۆمار بكه‌ن.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
و:ئ.ه