سه‌ره‌ڕای بوونی هێزی ئه‌منی تایبه‌ت و هێڵی گه‌رمی په‌یوه‌ندی، رفاندن له پایته‌خت بووه‌ته دیارده
ته‌نها له ماوه‌ی 9 مانگدا زیاتر له 700 كه‌س رفێنراون
K24 – هه‌ولێر:
دادگای تایبه‌تی تاوانه‌كانی عێراق له به‌غدا رایگه‌یاند" رفاندن و دزی و هه‌ڵكووتانه سه‌ر خه‌ڵكی له ناوچه‌كانی پایته‌خت له‌م دواییانه‌دا زۆر زیادیكردووه، له پشت به‌شێك له‌و كرده‌وانه‌شه‌وه گرووپی چه‌ته و مافیای رێكخراو هه‌ن".
عه‌لاء عه‌بدوڵڵا دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوچه‌ی ره‌سافه‌ی دوو ده‌ڵێت" شه‌قامی فه‌ڵه‌ستنینی ناوه‌ندی شاری به‌غدا له پله‌ی یه‌كه‌مدایه بۆ ئه‌نجامدانی تاوان و دزی تێیدا، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی ئه‌و تاوانانه‌یه له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا له دادگاكه تۆماركراون و ژماره‌یان له‌و ماوه كه‌مه‌ی ساڵی نوێ‌دا گه‌یشتووه‌ته 31 حاڵه‌ت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" رفاندنی به‌رێوه‌به‌ری گشتی دامه‌زراوه‌ی راگه‌یاندنی عێراقی(حه‌یده‌ر حه‌سوون) له 2/1/2017 له ناوچه‌ی ئه‌عزه‌مییه‌ی باكووری شاری به‌غدا، نموونه‌یه‌كه له ده‌یان حاڵه‌تی دیكه‌ی مانگانه كه له به‌غدا رووده‌ده‌ن، هه‌موو ئه‌وانه‌شی تووشی ئه‌و رووداوانه ده‌بنه‌وه، مه‌رج نییه وه‌ك حه‌یده‌ر حه‌سوون چانسی رزگاربوونیان هه‌بێت".
له نیوه‌ی دووه‌می مانگی 12 ی ساڵی رابردوودا، عه‌لی سه‌جاد كه ته‌مه‌نی 14 ساڵانه، له‌و كاته‌ی له ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی ناوه‌ڕاستی به‌غدا له قوتابخانه ده‌گه‌ڕایه‌وه، له دووكانێك لاده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی خۆراك بكرێت، له‌و كاته‌دا ئۆتۆمبێلێكی ره‌ش ده‌وه‌ستێت و سواریده‌كه‌ن و ده‌یڕفێنن.
.jpg)
دواتر ئه‌و چه‌تانه قسه له‌گه‌ڵ كه‌سووكاره‌كه‌یدا ده‌كه‌ن و رێكده‌كه‌ون به 41 هه‌زار دۆلار ئازادی بكه‌ن، به‌ڵام رۆژی 28 /12/2016 خێزانه‌كه‌ی عه‌لی كوڕه‌كه‌یان به كوژراوی ده‌دۆزنه‌وه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسیان كردبووه سه‌ری، شوێنه‌واری چه‌قۆش به جه‌سته‌یه‌وه دیاربووه".
زۆربه‌ی جاره‌كان هۆكاره‌كانی رفاندن ماڵییه، بۆ پاره ده‌یانڕفێنن، لای هه‌ندێك له چه‌ته‌كان كه به دیالیكتی عه‌ره‌بی عێراقی به (العلاس) ناوی ده‌به‌ن، ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئه‌ركی دیاریكردنی ئه‌و كه‌س و خێزانانه‌یه كه خاوه‌ن موڵك و پاره‌ن و ئه‌و كه‌سه ورده‌كارییه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌س و خێزانانه ده‌داته گرووپه چه‌ته‌كان تا جێبه‌جێی بكه‌ن. زۆر جار چه‌ته‌كان سه‌ره‌ڕای وه‌رگرتنی پاره‌یه‌ك كه كه‌مترینیان 30 هه‌زار دۆلاره، به‌ڵام سه‌ره‌نجام رفێنراوه‌كه‌ش ده‌كوژن.
رفاندن بۆ ده‌ستخستنی پاره، كاریگه‌ری له‌سه‌ر بواری وه‌به‌رهێنانیش كردووه له عێراق، تا ئه‌و راده‌یه‌ی بووه‌ته هۆكاری نه‌هێشتنی كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنان له وڵاته‌كه‌دا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا (ریاز ئه‌لعه‌زاز) رایگه‌یاندبوو" له مانگی 12 ی ساڵی رابردوودا له به‌غدا 25 حاڵه‌تی رفاندن هه‌بووه، ئه‌و ژماره‌یه‌ش ئه‌وانه‌ن كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی لێ ئاگاداركراونه‌ته‌وه، پێموایه زیادبوونی ئه‌و حاڵه‌تانه بوه‌ته دیارده، به‌هۆی بێكاری و پێویستی خه‌ڵكه‌وه‌یه به پاره".
.jpg)
هه‌ڕه‌شه‌ی رفاندن له‌سه‌ر سه‌دان پیاوی كار و سه‌رمایه‌دار و وه‌به‌رهێن له به‌غدا هه‌یه، ته‌نانه‌ت خێزانه‌كانیشیان، ئه‌وانه‌ی داهاتیان له سه‌رووی ژیانی چینی مامناوه‌نده‌وه‌یه، له‌وانه‌یه ئه‌و ره‌وشه ببیته‌هۆی زیادبوونی كۆچكردنی خه‌ڵكی له به‌غداوه بۆ شاره ئارامه‌كانی دیكه‌ی وڵاته‌كه و وڵاتانی دیكه‌ی دراوسێ و جیهانیش.
له‌ناو فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی به‌غدا كه هێزێكی تایبه‌ته به پاراستنی ئاسایشی پایته‌خت، شانه‌یه‌كی ئه‌منی تایبه‌ت هه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رفاندن و په‌یوه‌ندداره به چاودێریكردنی گرووپه چه‌ته‌كان و ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی ده‌ڕفێنن، هێڵێكی گه‌رمی په‌یوه‌ندیشیان بۆ هاووڵاتیان فه‌راهه‌مكردووه تا به‌په‌له په‌یوه‌ندی به‌و شانه تایبه‌ته‌وه بكه‌ن و له رووداوه‌كان ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.
به‌ڵام سه‌ره‌رای بوونی هێڵی گه‌رم و شانه‌ی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌ته‌كانی رفاندن، رفاندنی خه‌ڵك له پایته‌ختی وڵات به‌رده‌وامه، هه‌یه پێیوایه یاسای لێبووردنی گشتی كه له مانگی ئابی ساڵی 2016 له په‌رله‌مانی عێراق بریاری له‌سه‌ردرا، هۆكاری زیادبوونی ئه‌و حاڵه‌تانه‌یه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق خۆیشی یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یه ئه‌م بۆچوونه‌ی هه‌یه.
عه‌بادی رۆژی 27/12/2016 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به ئاشكرا گووتی" زیادبوونی رێژه‌ی تاوانی رفاندن بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسای لێبووردنی گشتی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جارێكی دیكه به مه‌به‌ستی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ینێرێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران".
.jpg)
په‌یامنیری " ALMONITOR" هه‌وڵیداوه له رێگه‌ی سه‌عد معن گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق داتا و ژماره‌ی له‌سه‌ر رفاندن و هۆكاره‌كانی ده‌ستبكه‌وێت، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌یانه‌وێت قسه‌بكه‌ن و جۆره بێده‌نگییه‌ك له حكومه‌تدا ده‌رباره‌ی ئه‌و دۆخه هه‌بێت، ئه‌ویش وه‌ك سه‌عد مه‌تله‌بی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا هیچ سه‌رژمێری و ژماره‌یه‌كی له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانی رفاندنی له به‌غدای پایته‌خت له‌لا نه‌بوو".
به‌ڵام مه‌تڵه‌بی باسی هۆكاره‌كانی زیادبوونی رفاندنی له به‌غدا كرد و بۆ داڕووخانی ره‌وشی ئه‌منی و بێتوانایی حكومه‌ت له لێپرسینه‌وه‌ی تاوانباران گه‌ڕانده‌وه و گووتی" به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی رفاندن بۆ ده‌ستكه‌وتنی پاره زیادیكردووه".
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رژمێریانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌ك كه ناوی خۆی ئاشكرانه‌كردووه، راگه‌یه‌نراوه، له ماوه‌ی 9 مانگی یه‌كه‌می سالی 2016 دا زیاتر له 700 كه‌س له به‌غدا رفێنراون، ئه‌م ژمارانه‌ش ته‌نها ئه‌وانه‌ن كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی لێ ئاگاداركراونه‌ته‌وه و تۆماركراون. چونكه ده‌یان و سه‌دان حاڵه‌تی دیكه‌ی رفاندنیش هه‌یه كه كه‌سوكاری رفێنراوه‌كه خۆیان كه‌وتوونه‌ته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ چه‌ته‌كان و له‌به‌ر سه‌لامه‌تی ژیانی رفێنراوه‌كه‌یان ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیان ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه.
دوای ئه‌و ره‌وشه تازه‌یه‌ی له ساڵی 2003 عێراقی تێكه‌وت، سه‌ره‌تای شه‌ڕی ئه‌هلی له وڵاته‌كه‌دا ده‌ركه‌وت، له ساڵانی 2006 و 2007 دا حاڵه‌ته‌كانی رفاندن و درووستبوونی چه‌ته‌گه‌ریی له به‌غدا زیادیانكرد، ئه‌وه‌ش دیارترین كاته‌كانی ده‌ركه‌وتن و له دایكبوونی گرووپه رفێنه‌ره رێكخراوه‌كان بوو.
له پشت رفاندنی خه‌ڵكی له به‌غدا، لایه‌نی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیش هه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتداریشن له حكومه‌تی عێراقیدا، ده‌یانه‌وێت به‌و رێگه‌یه پاره‌یه‌كی زۆر بۆ پاڵپشتیكردنی خۆیان له كه‌سووكاری رفێنراوه‌كان كۆبكه‌نه‌وه، له سێبه‌ری ئه‌و ره‌وشه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر پرۆژه‌ی ئابووری راوه‌ستاوه، ئه‌و پرۆژانه‌ی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت كۆنترۆڵیان به‌سه‌ریدا هه‌یه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئامانجه‌كه ئابوورییه، محه‌مه‌د روبه‌یعی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا له‌گه‌ل ئه‌م بۆچوونه‌دا هاوڕایه، له‌م مانگه‌دا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌و بۆچوونه‌ی راگه‌یاند.
له‌گه‌ڵ زیادبوونی چه‌ك و ئۆتۆمبێلی پێشكه‌وتووی به‌هێز لای ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كارانه، كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان ناتوانن بیانپشكنن، به تایبه‌تی له‌و كاتانه‌ی به بازگه‌كاندا تێپه‌ڕده‌بن، چونكه ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌شی له بازگه‌كاندا وه‌ستاون، سه‌ر به یه‌ك لایه‌نی سیاسین، بۆیه هیچ كات رفاندنی خه‌ڵكی له به‌غدا كۆتایی پێنایه‌ت".