زاخۆ لە خولی نایابی عێراق لە یاریی بەرامبەر جەوییە کشایەوە
وەکو ناڕەزایەتی لە بەرامبەر بڕیارەکانی ناوبژیوان
K24- زاخۆ
بەهۆی ناڕەزایەتییان لە بەرامبەر بڕیارەکانی ناوبژیوان، یاریزانانی یانەی زاخۆ لە خولی نایابی عێراق لە یاریی بەرامبەر جەوییەدا کشانەوە و یارییەکەیان تەواو نەکرد.
لەمیانی یارییەکانی گەڕی یەکەمی خولی نایابی عێراق کە بەهۆی بەشدرایکردنی قوە جەوییە لە جامی یەکێتی ئاسیا بۆ ئەمڕۆ شەممە دواخرا، یاریزانانی یانەی زاخۆ لە بەرامبەر بڕیارەکانی ناوبژیوان دوای تێپەڕبوونی 80 خولەک بەسەر کاتی یارییەکە، یاریزانانی یانەی زاخۆ پاشەکشەیان لە یارییەکە کرد، کە جەوییە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە دواوە بوو و لە خولەکی 32 ئوسامە عەلی تاکە گۆڵەکەی جەوییەی تۆمارکرد.
زاخۆ لەم وەرزەی خولی نایابی عێراق لە 15 یاری تەنیا 8 خاڵی بەدەستهێناوە و 9 دۆڕان و 5 بەرامبەربوونی هەیە، لە پلەی نۆزدەمینی ریزبەندی دێت و لە ناوچەی دابەزین بۆ ریزی یانە پلە یەکەکان دایە.
پێشتر یانەی هەولێر بەهۆی بەکارهێنانی دروشمی رەگەزپەرستی لە بەرامبەر پێشمەرگە و کورد لە خولەکە کشایەوە و زاخۆش هەمان هەڵوێستی هەبوو، بەڵام دواتر یانەی زاخۆ لە بڕیارەکەی کشایەوە و گەڕایەوە ناو خولەکە.