سه‌گێك به‌م جۆره هاوڕێكه‌ى رزگار ده‌كات
سه‌گێك يارمه‌تى هاوڕێيه‌كى خۆى ده‌دات و ناهێڵێت به ئاودا بڕوات و رزگارى ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
له گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بره‌وى په‌يدا كردووه، سه‌گێك يارمه‌تى هاوڕێيه‌كى خۆى ده‌دات و ناهێڵێت به ئاودا بڕوات و رزگارى ده‌كات.
وه‌ك له ڤيديۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت خاوه‌نى ئه‌و سه‌گانه له‌وێ وه‌ستاوه و ئاگادارى ئه‌زموونى سه‌گه‌كانييه‌تى.
هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه، خاوه‌نى سه‌گه‌كان بۆ نمايش ئه‌و كاره‌ى فێركردوون، چونكه شوێنه‌كه ئه‌وه‌نده‌ش سه‌خت نييه تا نه‌توانێت خۆى سه‌گه‌كه‌ى رزگار بكات، به‌ڵام به مه‌به‌ست ده‌يه‌وێت سه‌گه‌كانى تاقيبكاته‌وه.