سينهماكارێكى كورد دژى ترامپ سه‌ردانى ئه‌مريكاى ره‌تكرده‌وه
سينه‌ماكارى كورد حسێن حه‌سه‌ن ره‌تيكرده‌وه به‌شدارى له ميهره‌جانى ميامى سينه‌مايى بكات
K24 – هه‌ولێر:
سينه‌ماكارى كورد حسێن حه‌سه‌ن ره‌تيكرده‌وه به‌شدارى له ميهره‌جانى ميامى سينه‌مايى بكات كه تێيدا فيلمه‌كه‌ى له باره‌ى ئێزدييهكانهوه نمايشده‌كرێت، وه‌ك ناڕه‌زايه‌تى ده‌ربڕين له به‌رامبه‌ر سياسه‌تى ترامپ له باره‌ى سه‌ردانكردنى هاووڵاتيانى عێراق بۆ ئه‌مريكا.
جاى لابلانت به‌ڕێوبه‌رى ميهرهجانهكه، كه له ئازارى ئه‌مساڵ ساز ده‌كرێت، گوتى: ده‌رهێنه‌رى سينه‌مايى حسێن حه‌سه‌ن ره‌تيكردووه‌ته‌وه داواى ڤيزاى ئه‌مريكا بكات به هۆى ئه‌و بڕياره‌ى دۆناڵد ترامپه‌وه كه رێگرى ده‌كات له سه‌ردانى هاووڵاتيانى حه‌وت وڵاتى ئيسلامى بۆ ئه‌مريكا.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه‌ى ترامپ هه‌ريه‌ك له هاووڵاتيانى عێراق، ئێران، ليبيا، سۆماڵ، سودان، سووريا و يه‌مه‌ن بۆيان نييه سه‌ردانى ئه‌مريكا بكه‌ن، جگه له‌وانه‌ى ڤيزاى ديپلۆماسييان هه‌يه.