به وێنه..یه‌كه‌مین راهێنه‌ری لیۆنێل مێسی ماڵئاوایی له ژیان كرد
مێسی به نیگه‌رانییه‌وه په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه و دێته ده‌نگ
"یه‌كه‌مین راهێنه‌ری لیۆنێل مێسی كۆچی دوایی كرد"، ئه‌م ناونیشانی مانشێتی زۆربه‌ی پێگه و ده‌زگاكانی وه‌رزشی جیهان بوو، دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ش مێسی هاته ده‌نگ و به په‌یامێك نیگه‌رانی خۆی بۆ كۆچی دوایی ئێرنێستۆ ڤیچیكۆ راگه‌یاند كه پێشتر وه‌ك یه‌كه‌مین راهێنه‌ر له یانه‌ی (نیوڵز ئۆڵد بۆیز) مه‌شقی پێداوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 28 كانوونی دووه‌می 2017، یانه‌ی (نیوڵز ئۆڵد بۆیز)ـی ئارجێنتینا به فه‌رمی كۆچی دوتیی ئێرنێستۆ ڤیچیكۆی راهێنه‌ری پێشووی له ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا راگه‌یاند.
ئێرنێستۆ ڤیچیكۆ پێشتر له ساڵی 1995 راهێنانی به تیپی به‌چكه‌شێرانی یانه‌ی نێوڵز ئۆڵد بۆیزی بۆ خوار ته‌مه‌ن 8 ساڵان كردووه له نێویاندا لیۆنێل مێسیش یه‌كێك بوو له یاریزانه‌كان كه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌و راهێنه‌ره مه‌شقی كردووه.
دوای كۆچی دوایی ئێرنێستۆ، ئه‌ستێره‌كه‌ی بارسێلۆنا لیۆنێل مێسی پرسنامه‌ی بۆ خانه‌واده‌كه‌ی نارد و دڵگرانی خۆشی به‌كۆچی دوایی ئه‌م راهێنه‌ره پیشاندا.
لیۆنێل مێسی له 2000 له یانه‌ی نیوڵز ئۆڵد بۆیزی ئارجێنیتناوه له ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا په‌یوه‌ندی به ئه‌كادیمیای (لا ماسیا)ـی بارسێلۆنا كرد.

