به ڤیدیۆ...هه‌ڵبژارده‌ی توونس ماڵئاوایی له جامی ئه‌فریكا كرد
ناسنامه‌ی هه‌ڵبژارده‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بۆ قۆناخی پێشكۆتایی ئاشكرا بوو
له قۆناخی چاره‌گی كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكای 2017، هه‌ڵبژارده‌ی بۆركینا فاسۆ به 2 گۆڵێ بێ‌وڵام له هه‌ڵبژارده‌ی توونسی برده‌وه و بۆ یاریی پێشكۆتایی سه‌ركه‌وت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 28 كانوونی دووه‌می 2017، له جامی ئه‌فریكا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی بۆركینا فاسۆ و توونس به‌یه‌ك گه‌یشتن، یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
گێمی دووه‌م ناونیشانی رووداوه گه‌وره‌كه بوو، كاتێك له خوله‌كانی كۆتایی یارییه‌كه بۆركینا فاسۆ زه‌بری خۆی وه‌شاند، كاتێك له خوله‌كی 81 ئاریستید بانسییه گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كی 85 ناكۆلما بریجیۆس گۆڵی دووه‌میشی بۆ جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكا زیاد كرد.
به‌مه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی بۆركینا فاسۆ بووه یه‌كه‌مین هه‌ڵبژارده كه بۆ قۆناخی پێشكۆتایی پاڵه‌وانییه‌تیی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكا سه‌ركه‌وت.
بڕیاره ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 22:00 ناسنامه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ركه‌وت بۆ قۆناخی پێشكۆتایی له نێوان (سه‌نیگال و كامیرۆن) یه‌كلایی بێته‌وه.