ئه‌م كه‌سانه فڕۆكه‌ش لێ‌بخوڕن هه‌ر ناتوانن بچنه ناو ئه‌مریكاوه
بریاره‌كه‌ی تره‌مپ ئه‌ندامانی تیمی فرۆكه‌وانیش ده‌گرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی ئیمهیلی بۆ كۆمانیاكانی فرۆكه‌وانی له سه‌رانسه‌ری جیهان ناردووه و نوسیوویانه" بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه دژی هاووڵاتیانی 7 وڵاتی موسوڵمان ده‌ریكردووه، له‌سه‌ر ئه‌ندامانی تیهمهكانی فڕۆكهوانیش جێبه‌جێ ده‌بێت و كۆمپانیاكانی فرۆكه‌وانی ده‌بێت ره‌چاوی ئه‌و بڕیاره بكه‌ن".
هه‌روه‌ها له نامه‌كه‌دا هاتووه" ئه‌و فه‌رمانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا رۆژی هه‌ینی ده‌ریكردووه، كۆمپانیاكانیشی دووچاری شۆك كردووه".
هه‌روه‌ها له نامه‌كه‌دا نووسراوه" كارگێڕیی گومرگ و پاسه‌وانی سنووری ئه‌مریكا، له رێگه‌ی كۆنفرانسێكی ته‌له‌فۆنییه‌وه، یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و بڕیاره هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی وڵاتانی وه‌ك ئیران ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی تیمی فرۆكهوانیشبن ده‌گرێته‌وه و رێگه‌یان نادرێت بچنه ناو ئه‌مریكاوه".