سیمیۆنی پێش رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا تووشی كێشه ده‌بێت
ئه‌ستێره‌یه‌كی بۆ رووبه‌ڕبووبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا له‌ده‌ستدا
ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌فه‌رمی پێش رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له جامی شای ئیسپانیا، دووركه‌وتنه‌وه‌ی به‌رگریكارێكی به‌هۆی پێكانه‌وه راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 29 كانوونی دووه‌می 2017، یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به فه‌رمی پێكانی خۆزێ ماریا خیمینێزی به‌رگریكاری ئۆروگوایی راگه‌یاند، هه‌ڵبه‌ت جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه ئه‌م یاریزانه له هه‌ردوو یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌دا له جامی شای ئیسپانیا ناتوانێت به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا به‌شداریی بكات.
خۆزێ ماریا خیمینێز، له یارییه‌كه‌ی دوێنێی ئاتڵێتیكۆ له لالیگای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر ئالاڤێس، له خوله‌كی 56 به‌هۆی پێكانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت، به‌مه‌ش ئه‌م یاریزانه ناتوانێت له یارییه‌كه‌ی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی (كاڵدیرۆن) ئاماده بێت.