بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ كه‌مترین په‌نابه‌ر ده‌گرێته‌وه
2% ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌و بڕیاره‌وه گیرۆده‌بوون له‌و 7 وڵاته‌وه چوونه‌ته ئه‌مریكا
K24 – هه‌ولێر:
كۆچه‌ره‌كان رێژه‌یه‌كی زۆری دانیشتوانی ئه‌مریكا پێكده‌هێنن، له هه‌ر 8 كه‌س یه‌كێكیان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له دایكبوون ، تا 13% ی رێژه‌ی هه‌موو دانیشتوان و 16% رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته نه‌مه‌نی باڵغبوون. ئه‌م زانیارییانه‌ش له لایه‌ن ئۆفیسی سه‌رژمێری راگه‌یه‌نراوه، به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه رێژه‌یه‌كی كه‌م له‌و خه‌ڵكانه‌ی بریاڕهكه ده‌یانگرێته‌وه له‌و 7 وڵاته موسوڵمانه‌دا له‌دایكبوون.
له ساڵی 2012 دا 781 هه‌زار و 235 كه‌س له دانیشتوانی ئه‌مریكا له‌و 7 وڵاته‌دا له دایكبوون كه بڕیاره‌كه ده‌یانگرێته‌وه، ئه‌و ژماره‌یه‌ش ده‌كاته 2% رێژه‌ی په‌نابه‌ره‌كان.زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ش ساڵانێكی زۆره كۆچیانكردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئۆفیسی سه‌رژمیری كه دواتر ناوه‌ندی پیو بۆ توێژینه‌وه Pew Research Center جێگه‌ی گرته‌وه ئاشكراكراوه كه سێ به‌شی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه كۆچیانكردووه بۆ ئه‌مریكا پێش ساڵی 1990 رۆیشتوون.
به‌گوێره‌ی شیكارییه‌كه‌ی PEW و سه‌رژمێریی ساڵی 2012 زۆربه‌ی په‌نابه‌ره‌كان 11% له بواره‌كانی كارگێڕی و 11% له بواری چاودێری ته‌ندرووستی و 8% له بواری فێركردن كارده‌كه‌ن ، ته‌نها 1% یان بێكارن، زۆربه‌ی ئه‌وانه توانیوویانه وڵاتینامه‌ی ئه‌مریكاش به‌ده‌ستبهێنن، له كاتێكدا په‌نابه‌ره‌كانی دیكه تا ساڵی 2012 ته‌نها نیوه‌یان توانیویانه ببنه خاوه‌نی وڵاتینامه‌ی ئه‌مریكی.
رێژه‌ی زۆری ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ش له ئێرانه‌وه رۆیشتوون، (370) هه‌زاریان ئێرانین و (170) هه‌زاریان عێراقین، به‌ڵام رێژه‌ی په‌نابه‌ران به‌گوێره‌ی سه‌رده‌مه‌كان و گۆڕانكاری ره‌وشی ئه‌منی له وڵاته‌كانیان و گؤڕینی سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر وڵاته‌كانیان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتوو.
دوای ئازادكردنی عێراق له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گه‌وره‌ترین كێشه‌ی په‌نابه‌رانی به‌خۆیه‌وه بینی كه تا ئاواره‌بوونی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له ساڵی 1948 پێشینه‌ی نه‌بووه، به‌ڵام ئێستا كێشه‌ی په‌نابه‌ره سوورییه‌كان كه‌وتووه‌ته سه‌رووی هه‌موویانه‌وه.
ئه‌وانه‌ی پێویستیان به راوێژكاری یاسایی هه‌یه و به ده‌ست بریاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه گیرۆده‌بوون، ده‌توانن له‌م لینكه‌وه له‌گه‌ڵ لقی یه‌كێتی ئه‌مریكی بۆ ئازادییه مه‌ده‌نییه‌كان پرس و ڕاوێژبكهن