به ڤیدیۆ.. ریال بێتیس، بارسێلۆنای به نیگه‌رانییه‌وه ڕه‌وانه كرده‌وه
زیاتر له یانه‌ی ریال مه‌دریدی پێشه‌نگ دووركه‌وته‌وه

له گه‌ڕی (20)ـه‌مینی لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی ریال بێتێس یانه‌ی بارسێلۆنای له 2 خاڵ بێبه‌ش كرد و به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان یارییه‌كه‌یان ته‌واو كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 29 كانوونی دووه‌می 2017، له هه‌رێمی ئه‌نده‌لووس بارسێلۆنا بووه میوانی یانه‌ی ریال بێتێس.
یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام رووداوه گه‌وره‌كه له گێمی دووه‌م ڕوویدا، كاتێك له خوله‌كی 75 ئه‌لێكس ئه‌لیگریا یانه‌ی بێتیسی به گۆڵێك پێشخست، دواتر له خوله‌كی 90 لویس سوارێز تۆپێكی له مێسی وه‌رگرت و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
یانه‌ی بارسێلۆنا به 42 خاڵ و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ خانه‌ی دووه‌م سه‌ركه‌وت و جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بۆ یه‌ك خاڵ كه‌مكرده‌وه، له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی یانه شایانه‌كه له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و جیاوازییه‌كه بۆ 4 خاڵ زیاد ده‌بێت.