بۆچی ته‌مه‌نی پاتری مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان له كه‌شی سارددا كه‌متره
كۆمپانیای ئه‌پڵ وه‌ڵامده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ره‌نگه زۆربه‌مان تێبینی ئه‌وه‌مان كردبێت كه له كه‌شی سارددا، شه‌حنی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان زووتر داده‌به‌زێت و كه‌مده‌بێته‌وه, ياخود ئامێره‌كه ده‌كوژێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هۆكاری ئه‌و كێشه‌یه له‌لایه‌ن زۆرێك له به‌كاربه‌ران، به نه‌زانراوی ماوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی كۆمپانیای "caminteresse"ى فه‌ره‌نسی، پاتری زۆربه‌ی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان و ئایپاد و تابڵێته‌كان، له مادده‌ی "لیتیۆم – ئایۆناڵتی" درووست ده‌كرێت، كه تێچووه‌كه‌ی زۆر هه‌رزانتره له جۆره‌كانی دیكه، به‌ڵام هه‌ستیارتره.
كۆمپانیای ئه‌پڵ هۆشداری ئه‌وه‌ی داوه‌ته به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن و ئایپاد، كه له شوێنی زۆر سارد تووشی ئه‌م گرفته ده‌بن، چونكه پاترییه به‌رگه‌ی شوێنێك ناگرێت پله‌ی گه‌رمی زۆر نزم بێت.
له هۆشدارییه‌كه‌ی ئه‌پڵدا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ره‌نگه به شێوه‌یه‌كی خودكار، نيشانه‌ی كوژانه‌وه‌ی ئامێره‌كه له‌سه‌ر شاشه ده‌ربكه‌وێت، به‌تایبه‌تیش له‌و شوێنانه‌ی پله‌ی گه‌رمی زۆر نزمده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی ئاساییه و هه‌ر كاتێك پاترییه‌كه پله‌ی گه‌رمی خۆی وه‌رگرته‌وه، راسته‌وخۆ ئامێره‌كه پێده‌بێته‌وه.
كه‌شوهه‌وای سارد و نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، له توانای پاتری كه‌مده‌كه‌نه‌وه، هه‌ر كاتێك وزه‌ی پاتری گه‌یشته (2.7 ڤۆڵت)، ئه‌وا وه‌ك پاترییه‌ك داده‌نێت كه بارگاوی نه‌كرابێت، بۆیه راسته‌وخۆ ئامێره‌كه له‌كارده‌كه‌وێت.
ئه‌و كێشه‌یه له زۆربه‌ی ئامێر و مۆبایله هۆشمه‌نده‌كاندا هه‌ن، ته‌نها هه‌ندێك جۆری مۆبایلی نۆكیا نه‌بێت، كه له فینلاند درووستكراون، به‌و پێیه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌و وڵاته نزمه به به‌راورد به شوێنه‌كانی دیكه، بۆیه ره‌چاوی ئه‌وه كراوه پاتری مۆبایله‌كه، به‌رگه‌ی كه‌شوهه‌وای سارد بگرێت, ته‌نانه‌ت له 35 پله ژێر سفریشه‌وه، هه‌ندێك جۆری مۆبایله‌كه، به‌بێ گرفت كارده‌كه‌ن.