به ڤیدیۆ.. ناوه‌وه‌ی فڕۆكه نایابه‌كه‌ی شازاده‌ی ئه‌بوزه‌بی ببینه
K24 - هه‌ولێر:
وێبسایتی "ده‌یلی ستار"ی به‌ریتانی، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ناو فڕۆكه‌ی یه‌كێك له شێخه‌كانی ئیمارات بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به دیزاینه سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ی، سه‌رنجی هه‌موو لایه‌كی به‌لای خۆیدا راكێشاوه.
گرته ڤیدیۆییه‌كه، نه‌خشه و دیزاینی ناو فڕۆكه‌كه نیشانده‌دات، كه به گرانترین كه‌رسته و كه‌لوپه‌ل نه‌خشێندراوه و بنمچیی سه‌رجه‌م ژووره‌كان، به رووناكی تایبه‌ت و دیزاینی ناوه‌زه، رازێنراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، فڕۆكه تایبه‌ته‌كه، ژووری دانیشتن، هۆڵێكى سه‌یركردنی سینه‌ما، ژووری نووستنی شاهانه و گه‌رماو و ئاوده‌ستی تێدایه.
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، خاوه‌ندارێتی فڕۆكه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌یان، شازاده‌ی ئه‌بوزه‌بی، كه سامانه‌كه‌ی به 23 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
سه‌رچاوه: ده‌یلی ستار