بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ میدیاكانی پركردووه له چیرۆكی گه‌شتیاران
هه‌ر كه‌سه و به‌شێوه‌یه‌ك گیرۆده بووه
K24 – هه‌ولێر:
پووری ئامینه هه‌ڵگری وڵاتینامه‌ی سووریایه، كارتی مانه‌وه" گرین كارد" ی ئه‌مریكیشی هه‌یه، له ناو فرۆكه‌یه‌كدا دانیشتبوو كه له قه‌ته‌ره‌وه هاتووه، به‌ڵام له دواساته‌كاندا به‌رپرسانی فڕۆكه‌خانه به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا پهلكێشیانكرده ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه.
له ماوه‌ی مانه‌وه و چاوه‌روانی پووریاندا، له فڕۆكه‌خانه‌ی جۆن ئیف كنێدی ته‌نها سێ شتیان به ئامینه و خێزانه‌كه‌ی گوتووه: ئه‌و رۆژی شه‌ممه به سه‌لامه‌تی گه‌یشتووه، ئێستا ده‌ستبه‌سه‌ره، سه‌ره‌ڕای بوونی گرین كاردیش له ئه‌مریكا ده‌رده‌كرێت".
ئامینه و خێزانه‌كه‌ی چه‌ندین كاتژمێر له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كان سه‌رقاڵبوون تاوه‌كو بتوانن په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پۆریاندا بكه‌ن كه ئێستا له ته‌مه‌نی 58 ساڵیدایه، به‌ڵام به‌رپرسانی فرۆكه‌خانه‌ی نیویۆرك هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌داونه‌ته‌وه، ئامینه و خێزانه‌كه‌شی ته‌نها پشتیان به پارێزه‌ره خۆبه‌خشه‌كان به‌ستووه كه بۆ هاوكاری ئه‌و خه‌ڵكه خۆیان گه‌یاندووه‌ته فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌مریكا.
.jpg)
به هاتنی شه‌وی شه‌ممه ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه پوریان لهناوفرۆكهیهكدا به‌ره‌و ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر ده‌ڕوات، به‌ڵام بڕیاری دادوه‌ره‌كه‌ی برۆكلین، دواجار دڵی ئامینه و خێزانه‌كه‌ی و چه‌ندین خێزانی دیكه‌ی وه‌ك ئه‌وانیش خۆشده‌كات، پاش ئه‌وه‌ی بڕیارده‌دات ده‌ركردنی هاووڵاتیانی ئه‌و حه‌وت وڵاته‌ی تره‌مپ رێگه‌ی گه‌شتكردنیان پێنادات و گه‌یشتوونه‌ته فڕۆكه‌خانه‌كان رابگرێت، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند خوله‌كێك به‌ر له فڕینی فڕۆكه‌كه به‌ره‌و قه‌ته‌ر ده‌سه‌ڵاتداران پووری ئامینه دابه‌زێنن و له ناردنه‌وه ده‌ربازی بوو.
ئامینه به پێگه‌ی "بازفید نیوز" ی گوتووه" پوورم له فڕۆكه‌كه دابه‌زیووه، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌وه، له‌گه‌ڵ خۆمان ده‌یبه‌ینه ماڵه‌وه".
ئامینه و خێزانه‌كه‌ی ناوی خۆزراویان به‌كارهێناوه، ده‌ترسن له لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی دامه‌زراوه‌ی كۆچه‌وه له داهاتووشدا بكرێنه ئامانج".
سه‌دان خێزانی دیكه رۆژی شه‌ممه ره‌وشیان له خێزانه‌كه‌ی ئامینه باشتر نه‌بووه، رۆژێك پاش بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به ده‌ركردنی بڕیارێكی جێبه‌جێكردن بۆ رێگه‌نه‌دان به هاتنی هاووڵاتیانی 7 وڵات " عێراق، سووریا، سودان، لیبیا، سۆماڵ، یه‌مه‌ن، ئێران" تا كاتێكی نادیار و هه‌ڵپه‌ساردنی پرۆگرامه‌كانی په‌یوه‌ست به په‌نابه‌رێتی بۆ ماوه‌ی 120 رۆژ ده‌ركرد، ئه‌و كاته‌ی بریاره‌كه ده‌رچووه، زۆر كه‌س له ئاسماندا بوون به‌ره‌و حاكی ئه‌مریكا و له دابه‌زینه سه‌ر زه‌ویدا گیرۆده‌ی ریوشوێنه تونده‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كان بوونه‌وه.
.jpg)
People cheered as this couple came out. The woman said she had been traveling in Iraq and said she was detained here for several hours. pic.twitter.com/wnFj56YZR3
— Lissandra Villa (@LissandraVilla) ٢٨ يناير، ٢٠١٧
فڕۆكه‌خانه‌كان پڕن له چیرۆكی ئه‌و كه‌سانه‌ی به ئاواتی گه‌یشتن به ئه‌مریكا رێگه‌یه‌كی دوور و درێژیان بڕیووه و هێشتا دیارنییه له كۆتاییدا به‌و خه‌ونه ده‌گه‌ن یان كۆچێكی پێچه‌وانه له چاوه‌ڕوانییاندایه.
یاشا و هاوسه‌ره‌كه‌ی قوتابی خوێندنی باڵان له نیویۆرك، چاوه‌ڕوانی باوك و دایكی بووه له ئێرانه‌وه بگات، دواتر بۆیان ده‌ركه‌وت فه‌رمانبه‌رانی كۆچ بۆ چه‌ند كاتژمێرێك دهستگیریانكردوون.
یاشا كه نه‌یویستووه ناوی یه‌كه‌می به "بازفید نیوز" بڵێت گوتوویه‌تی" هاوسه‌ره‌كه‌م به درێژایی 24 كاتژمێری رابردوو گریاوه و زۆر به توندی كاریگه‌ری له‌سه‌ری هه‌بووه.
خه‌زووری یاشا مانگی ئایاری ساڵی رابردوو داوای ڤیزای كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پشووه‌كه‌یان به‌سه‌ر ببه‌ن و له مانگی 10/2016 توانیوویانه ڤیزا وه‌ربگرن، پێیانوابووه ده‌توانن گه‌شتی ئه‌مریكا بكه‌ن.
یاشا كه بۆ دكتۆرا له بواری ئه‌ندازه ده‌خوێنێت ده‌ڵێت" ویستوویانه بێن نهوهكهشیان ببینن، چونكه زیاتر له سێ ساڵه نه‌یانبینیووه.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" پێموایه دهیانگهڕیننهوه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان، به‌ڵام ئه‌وان ئێستا له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا له لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی دامه‌زراوه‌ی كۆچ به‌هۆی بریاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی ده‌ستبه‌سه‌رن، روون نییه به‌رده‌درێن یان ده‌یاننێرنه‌وه بۆ ئیران".
.jpg)
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یاشا و هاوسه‌ره‌كه‌ی به روونی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ده‌زانن، به‌ڵام هێشتا پێیانوایه ڤیزاكه‌ی دایك و باوكی هاوسه‌ره‌كه‌ی یاشا رێگه‌پێدراوه چونكه پێش چه‌ند مانگێك وه‌ریانگرتووه".
ده‌ڵێن "ئه‌و بڕیار و یاسایه شێتانه‌یه، نازانین چی رووده‌دات".
تا ئیستا پارێزه‌ره خۆبه‌خشه‌كانی فرۆكه‌خانه‌كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان وه‌ڵامێكیان بۆ ده‌ستبخه‌ن.
یاشا ده‌رباره‌ی ئه‌و پارێزه‌رانه ده‌ڵێت" سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی فڕۆكه‌خانه‌كه وه‌ڵامیان ناده‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه كۆڵناده‌ن و كاری گه‌وره ئه‌نجامده‌ده‌ن".
تا ئاماده‌كردنی راپۆرته‌كه‌ی "بازفید نیوز" هیچ هه‌واڵێك ده‌ست یاشا و هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌كه‌وتووه و ئه‌وانیش سه‌رقاڵی پلاندانان بوون بۆ ئه‌وه‌ی شه‌و له فرۆكهخانهكهدا به‌سه‌رببه‌ن.