پڵینگێك له‌به‌رچاوی ژن و منداڵه‌كه‌ی پیاوێك ده‌كوژێت
K24 – هه‌ولێر:
له باخچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵانی شاری Ningbo ی چینی، پڵینگیك له‌به‌رچاوی ژن و منداڵه‌كه‌ی، پیاوێك ده‌كوژێت.
به‌گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌ك كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت ژنی پیاوه‌كه هاوار ده‌كات و ژماره‌یه‌ك له پاسه‌وان و كارمه‌ندانی باخچه‌كه كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی Zhejiang ی رۆژهه‌ڵاتی چین، دێن به ده‌نگییه‌وه،به‌ڵام تا یه‌كێك له پڵینگه‌كان دوور ده‌خه‌نه‌وه، پڵینگێكیان كابراكه به شێوه‌یه‌ك ئازارده‌دات، ده‌مرێت و گیان له ده‌ستده‌دات.