ته‌قه له چێشتخانه‌يه‌كى ئه‌سته‌نبوڵ كرا
له 10 رۆژى رابردوودا ئه‌مه چواره‌م رووداوى ته‌قه‌كردنه له شارى ئه‌سته‌نبوڵ تۆمار بكرێت.

K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى توركيا بڵاويانكرده‌وه، له چێشتخانه‌يه‌كى شارى ئه‌سته‌نبوڵ رووداوێكى ته‌قه‌كردن تۆمار كراوه.
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان دواى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017، ته‌قه له چێشتخانه‌يه‌كى ئه‌سته‌نبوڵ كراوه.
تا ئێستا له باره‌ى زيانى گيانى و ماڵييه‌كانى ئه‌و رووداوى ته‌قه‌كردنه هيچ زانيارييه‌كى زياتر له به‌رده‌ستدا نييه.
هێزه‌كانى پۆليسى توركيا گه‌يشتوونه‌ته شوێنى رووداوه‌كه و گه‌مارۆى چێشتخانه‌كه دراوه و له رێگه سه‌ره‌كييه‌كان پۆليس بڵاوه‌يان پێكراوه.
له 10 رۆژى رابردوودا ئه‌مه چواره‌م رووداوى ته‌قه‌كردنه له شارى ئه‌سته‌نبوڵ تۆمار بكرێت.
سه‌رچاوه: قه‌به‌سى كوه‌يتى و ئهلعالهمى ئێرانى.
و.ئ.ه