چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر په‌رداخێك ئاو لاى سه‌رمان دانێين و بخه‌وين
زۆر كه‌س بۆ ئه‌وه‌ى شه‌و كاتێك له تێنوان له خه‌و هه‌ستا، په‌رداخێك يان سوراحييهك ئاو له لاى خۆى داده‌نێت
K24 – هه‌ولێر:
زۆر كه‌س بۆ ئه‌وه‌ى شه‌و كاتێك له تێنوان له خه‌و هه‌ستا، په‌رداخێك يان سوراحييهك ئاو له لاى خۆى داده‌نێت، به بێ ئه‌وه‌ى هه‌ست به‌وه بكات، ره‌نگه ئه‌و كاره‌ى مهترسيداربێت بۆ ته‌ندرووستى له‌به‌ر ئه‌م هۆيه:
كاتێك په‌رداخێك يان سوراحييهكى ئاوى سه‌ردانه‌پۆشراو له ژوورى خه‌وتن و له لاى سه‌ر داده‌نرێت، به بێ ئه‌وه‌ى مرۆڤ هه‌ستى پێبكات پێكهاته‌ى كيميايى ئاوى سه‌ردانه‌پۆشراو گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا دێت به‌م جۆره:
يه‌كه‌م: ئاوى سه‌ردانه‌پۆشراو بڕێك له دوانۆكسيدى كاربۆن هه‌ڵده‌مژێت و ده‌يگۆڕێت بۆ ترشى كاربۆنى و ده‌بێته هۆى گۆڕينى پێكهاته‌ى كيمياى ئاوه‌كه. چونكه ترشى كاربۆنى پرۆتۆن ده‌گۆڕێت بۆ كاربۆن و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆى گۆڕ‌انى پێكهاته‌ى سرووشتى ئاو.
دووه‌م: ئاوى سه‌ردانه‌پۆشراو، بڕێك په‌كتريا درووست ده‌كات و ئه‌گه‌رى ئه‌وه دێنێته ئاراوه ئه‌و پهكتريايه زيان له ته‌ندرووستى مرۆڤ بدات و لانيكه‌م سه‌ربكێشێت بۆ ژه‌هراويبوون و ره‌وانى.
سه‌رچاوه: hia
و:ئ.ه