دوو خانمه شۆخی ناسراوی میسری هه‌رایه‌كی گه‌وره‌یان نایه‌وه
بوونه جێگه‌ی سه‌رنجی میدیاكانی جیهان
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو، له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكای 2017، هه‌ڵبژارده‌ی میسر به گۆڵێكی بێ‌وڵام له مه‌غریبی برده‌وه و گه‌یشته قۆناخی پێشكۆتایی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه، دوو خانمه شۆخی ناسراوی میسری بۆنه جێگه‌ی سه‌رنجی میدیاكان.
دوو كچه شۆخ و هانده‌ری هه‌ڵبژارده‌ی میسر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌رای نایه‌وه، یه‌كێكیان ساندی خه‌لیلی گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری میسری بوو كه وه‌ك خۆشیده‌ربڕینێت به تیشێرتێكی سووره‌وه وێنه‌یه‌كی خۆی له تویته‌ر بڵاو كردته‌وه و به خێرایی له سۆشیاڵ میدیا بڵاو بووه‌وه.
وێنه‌ی دووه‌میان، شه‌یما سابڕی پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی وه‌رزشییه له كه‌ناڵی ئه‌لنه‌هاری قاهیره و یه‌كێكه له دیارترین رووخساره‌كانی نێو میدیای عه‌ره‌بی، ئه‌ویش به دانانی وێنه‌یه‌كی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك خۆشحاڵی خۆی به سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی میسر ده‌ربڕی.
هه‌ڵبژارده‌كانی میسر 7 جار بۆته پاڵه‌وان، ئه‌مه‌ش زۆرترین بردنه‌وه‌یه له مێژووی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه، بڕیاریشه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو میسر رووبه‌ڕبووی بۆركینا فاسۆ ببێته‌وه، له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی له‌م یارییه بۆ یاریی كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكا سه‌رده‌كه‌وێت.

