ئەو پیاوەی زۆرترین هاوسه‌ر و منداڵى هه‌بوو کۆچی دواییکرد
زۆرينه‌ى ره‌هاى هاوسه‌ره‌كانى محه‌ممه‌د بلو ئه‌و ژنانه بوونه كه بۆ نزا و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى سه‌ردانيان كردووه
K24 – هه‌ولێر:
محەممەد بلو ئەبوبەکر، ئەو بە ساڵا چووەی کە نزیکەی 130 جار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە لە نایجیریا و بە هۆی نەخۆشیيەوە کۆچی دواییکرد و 203 منداڵى به‌جێهێشتووه.
رۆژنامەی "دەیلی تروست" بڵاويکردووهتەوە، ئەو هاووڵاتييه نایجیرييهى پاش ئەوەی لە ساڵی 2008 ئاشکرا بوو کە هاوسه‌رى 86 ژنە، لە کاتی مردنیشی دواجار زانراوە ژمارەی خێزانەکانی گەشتووه‌تە 130 و زۆربەشیان دوو گیانن.
لە ساڵی 2008 دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە محەممەد بلو باوكى ١٧٠ منداڵە و دواجاریش ژمارەی منداڵەکانی گەیشتووه‌تە 203 منداڵ.
ژمارەیەکی زۆری ئەو ژنانەی شویان بە محه‌ممه‌د بلو كردووه ئەو کەسانەن، کە بە هۆی نەخۆشیەوە سەردانیان کردووه، به‌و پێيه‌ى ناوبراو وه‌ك كه‌سايه‌تييه‌كى ئاينى ده‌ركه‌وتووه و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردووه تواناى چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشه‌كانى هه‌يه.
زۆرينه‌ى ره‌هاى هاوسه‌ره‌كانى محه‌ممه‌د بلو ئه‌و ژنانه بوونه كه بۆ نزا و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى سه‌ردانيان كردووه و لەوکاتە ناسیویانە و پاشان ژیانی هاوسەرگیرییان لەگەڵ پێکهێناوە.
سه‌رچاوه: dailytrust
و:كوردستان24