بەفر بەڕێوەیە
لە سەنتەری شارەكانیش دەبارێت
K24 – ھەولێر
بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەمڕۆ كاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سوور كاردەكاتە سەر ناوچە جیا جیاكانی ھەرێمی كوردستان و بەفر لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگاكانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆك ھەڵەبجە دەبارێت، ئەگەر ھەیە بەفر لە سەنتەری شارەكانی سلێمانی دھۆك ببارێت.
بەپێی راگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان ئەم شەپۆلە بەفر و بارانبارینە بە شێوەیەكی لاواز تا رۆژی پێنجشەمە بەردەوام دەبێت.
