به وێنه.. 22 ساڵه له‌ناو مه‌نهۆڵێكدا ده‌ژین
K24 - هه‌ولێر:
22 ساڵ پێش ئێستا، له شه‌قامێكی سه‌ره‌كی شاری مێدیلینی كۆڵۆمبیا، ئه‌و ژن و پیاوه یه‌كتریان بینی، كه ئه‌و كات هه‌ردوویان ئالووده‌ی به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان بوون و ژیانییان له كاره‌ساتێك گه‌ڕایه‌وه، كه چاره‌سه‌ركردنی ئه‌سته‌م بوو.
مارسیا گارسیا و هاوسه‌ره‌كه‌ی، میگێل رێستریپۆ، دوای 22 ساڵ، هه‌ر له هه‌مان شوێنن، ئه‌و مه‌نهۆڵه‌ی كه وه‌ك په‌ناگه‌یه‌ك بۆ خۆیان به‌كارییان هێنا.
ئه‌وكات ئه‌وان ئالووده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ربوون و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان شاری مێدیلین ده‌ژیان، كه شه‌قامه‌كه به‌ناوبانگه به شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی بازرگانانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و زۆرترین توندوتیژی تێدا تۆمارده‌كرێت.
به‌ڵام دواجار ئه‌وان توانییان خۆیان له مادده‌ی هۆشبه‌ر رزگاربكه‌ن و ده‌ست به ژیانێكی ئاسایی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه خێزانێكی ئاسایی پێكبهێنن.
ئه‌وان هه‌رچه‌نده ناتوانن له‌و رووبه‌ره بچووكه‌دا له‌وه زیاتر دڵخۆش بن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش توانیویانه به‌شێكی زۆری پێداویستییه‌كانییان له‌و شوێنه بچووكه دابین بكه‌ن، وه‌كو ته‌له‌ڤزیۆن و شوێنی خه‌وتن و پشوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سه‌گێك به‌رده‌وام هاوڕێییه‌تییان ده‌كات.
ئه‌وان كاره‌با، رووناكی و چێشخانه‌یه‌كی زۆربچووكیشیان هه‌یه، هاوشێوه‌ی خه‌ڵك ناو ماڵه‌كه‌یان بۆ پشووه‌كان ده‌ڕازێننه‌وه.
ئه‌وان نایشارنه‌وه، شوێنه‌كه‌یان زۆر هێمن و سه‌قامگیره و دووره له ژاوه ژاوی ناو شار و سه‌گه‌كهش‌یان به‌ناوی بلاكی، به‌رده‌وام پاسه‌وانی ماڵه‌كه‌یان ده‌كات و ئه‌وان ده‌پارێزێت.
له باره‌ی جێهێشتنی ئه‌و شوێنه و ده‌ستپێكردنی ژیان له شوێنێكی دیكه، ماریا و میگێل ده‌ڵێن: "ته‌نانه‌ت بیریشیمان لێی نه‌كردووه‌ته‌وه".
ره‌نگه خه‌ڵك ئه‌وان ده‌بینێت به‌زه‌یی پێیاندا بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماڵێك درووستده‌كات، خۆشه‌ویستییه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)