بزانە لە فەیسبووک چهند كهس داواكاریی هاوڕێیهتی تۆی رهتكردووهتهوه
رێگایهكی ئاسانه بۆ زانینی
K24 – ههولێر:
رەنگە له تۆڕی کۆمەڵایەتى فەیسبووک داواى هاوڕێیهتیت لەخەڵکى کردبێت و وەڵامت نەدرابێتەوە، ئەمەش دەکرێت کۆمەڵێک هۆکارى هەبێت، یان ئەوەتا ئەو کەسە داواکەى نەبینیوەو بەسەریدا تێپەرێوە یان داواکەتى بینیوەو لەبیرى کردوە وەریبگرێت، یاخود بەئەنقەست داواکەتى رەتکردۆتەوەو حەز بە هاوڕێیهتیت ناکات.
ئێستا بۆ ئەوەى بزانیت کێن ئەوانەى داواى برادەرایەتى تۆیان بەئەنقەست رەتکردۆتەوەو حەز بەبرادەرایەتیت ناکەن ئەم هەنگاوانە بگرەبەر:
یەکەم: فیس بووکەکەت بکەرەوە
دووەم: ئەم لینکە کۆپى بکەو لەفەیس بووکەکەت دایبنێ
https://www.facebook.com/friends/requests/?fcref=tl&outgoing=1
سێیەم: ئینتەر بکە، ناوى ئەو کەسانەت دەداتێ کەخوازیارى برادەرایەتى تۆ نین.
دڵنیابە ناوى تۆش لاى چەند کەسێکى دیکە دەردەچێت کەبرادەرایەتیت رەتکردونەتەوە، بۆیە دڵتەنگ مەبە بەرەتکرانەوەت لەلایەن ئەو کەسانەوە.