وێنەی ئاڵان كوردی بە دیمەنێكی سروشتی لە بەفر دروست دەكرێت

دروستكردنی ئەو دیمەنە 15 رۆژی تێچووە

K24 - ھەولێر

ھاووڵاتییەكی كورد لە ناوچەی گەڤەری پارێزگای جوڵەمێرگ لە باكووری كوردستان بە بەفر وێنەی ھەر یەك لە ئاڵان كوردی و عومران دەقنی دەكێشێت و حاڵەتیكی سروشتی پێ دەبەخشێت.

محەمەد شەریف قەھرەمان كرێكاری بیناسازییە بە میدیاكانی توركیا دەڵێت "دروستكردنی ئەو دیمەنە 15 رۆژی تێچووە، كە كەشوھەوا زۆر ساردبوو و مووەكانی سەر و ریشی خۆمم بۆ دروستكردنی مووی سەری ئەوان و ھەروەھا جلوبەرگی منداڵەكانیشم بەكارھێنا".

ئامانجیشی كۆتاییھێنانە بە قوربانی بوونی منداڵان.

بەرەبەیانی رۆژی 2 ئەیلولی 2015 تەرمی ئاڵان كوردی لە كەناراوییەكانی بۆدرومی توركیا لە باشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە دۆزرایەوە، پاش ئەوەی بەلەمێكی ھەڵگری كۆچبەرانی سوریا نقووم بوو.

عومران ده‌قنی پێنج ساڵه‌ یه‌كێ له‌و پینج منداڵانە بوو‌ كه‌ رۆژی 17 ئابی 2016 له‌ هێرشی هه‌وایی له‌ حه‌له‌ب بریندار بوو‌.

JS


Aylan Bebek Ile Ümran'ın Kardan Heykelini Yaptı by haberler