داكه‌وتنی دۆلار نرخی نه‌وتی به‌رزتركرده‌وه
K24 - ھەولێر
به‌كاریگه‌ری داكه‌وتنی به‌های دۆلار له بۆرسه جیهانییه‌كان و جێبه‌جێكردنی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م نرخی نه‌وت روو له هه‌ڵكشانه.
له ئاڵوگۆری بازاڕه‌كاندا نرخی نه‌وت نزیكه‌ی 2% به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد، به‌هۆی داكه‌وتنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دراوه سه‌ره‌كییه‌كان و راگه‌یاندنی ئۆپێك ده‌رباره‌ی جێبه‌جێكردنی بریاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی، به‌جۆرێك نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌وه 55 دۆلار و 83 سه‌نت، نەوتی خاوی تیكساسیش به 52 دۆلار و 75 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.