شه‌رڤانه به‌ریتانییه‌كه خۆی كوشتووه
له رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی به‌ریتانیا كرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رایان لوك، شه‌رڤانێكی به‌ریتانییه و مانگی ئاب/ ئۆگستۆسی 2016، په‌یوه‌ندی به‌ر ریزه‌كانی شه‌ڕڤانان كردووه و له دژی داعش ده‌جه‌نگێت، به‌ڵام دواجار بۆ ئه‌وه‌ی به دیلی نه‌كه‌وێته ده‌ستی داعش، خۆی ده‌كوژێت.
ریان لوك، ته‌مه‌ن 20 ساڵ، له ناوچه‌ی چێسته‌ر، وێست ساكسی به‌ریتانیاوه هاتبوو، رۆژی 21ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2016، له شه‌ڕه‌كانی دژی داعش له شاری ره‌ققه، كاتێك له‌گه‌ڵ 4 شه‌ڕڤانی دیكه گه‌مارۆ ده‌درێن، نزیك ده‌بێته‌وه له‌وه‌ی به دیلی بكه‌وێته ده‌ستی چه‌كدارانی داعش، بۆیه به فیشه‌كێك كۆتایی به ژیانی خۆی ده‌هێنێت.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه به‌ریتانییه‌كان، كه پشتی به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ستووه له رۆژئاوای كوردستان، ریان لوك، وه‌ك خۆبه‌خشێك چووه‌ته ریزی شه‌ڕڤانان و پێشتریش له به‌ریتانیا وه‌كو چێشتلێنه‌ر كاریكردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) رایگه‌یاندووه، شوێنی فیشه‌كێك به خوار چه‌ناگه‌یه‌وه دیاره و ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، كه بۆ ئه‌وه‌ی به دیلی نه‌كه‌وێته ده‌ست چه‌كدارانی داعش، خۆی كوشتووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، 5 شه‌ڕڤان له گوندی جه‌عبه‌ری سه‌ر به ره‌ققه گه‌مارۆدرابوون و به‌رگرییه‌كی زۆرییان كرد، دواتریش ته‌واوی ئه‌و شه‌ڕڤانانه له‌و شوێنه كوژران.
دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه و هێنانه‌وه‌ی لاشه‌ی كوژراوان، پشكنین بۆ جه‌سته‌ی ریان لوك كراوه و ده‌ركه‌وتووه كه خۆی كوشتووه.

مارك كامبڵ، چالاكوانی مافه‌كانی مرۆڤ، كه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كوردانی رۆژئاوا هه‌یه، به BBCی راگه‌یاندووه، له‌وانه‌یه ریان لوك وای داناوه كۆتایی به ژیانی خۆی بهێنێت زۆر باشتره له‌وه‌ی بكه‌وێته ده‌ست داعش.
كامبڵ ده‌ڵێت: "هیچ وشه‌یه‌كی وه‌سفی ئازایه‌تی ئه‌و كه‌سه ناكات كه بڕیارێكی له‌و جۆره ده‌دات، پێموایه ئه‌و شایه‌نی مه‌دالیای ئازایه‌تی سه‌ربازییه كه له دژی رێكخراوی وا دڕنده شه‌ڕی كردبێت و ئه‌و جۆره ئازایه‌تییه‌ی نواندبێت".
لوك به‌ر له‌وه‌ی مانگی ئاب/ ئۆگستۆسی 2016 بچێته سووریا، وه‌ك شێف كاریكردووه و به هاوڕێ و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌شی گوتووه، پشووی كاره‌كه‌ی له توركیا به‌سه‌ر ده‌بات، به‌ڵام له توركیا نه‌ماوه‌ته‌وه و چووه‌ته رۆژئاوای كوردستان.
دواتریش ته‌رمه‌كه‌ی گه‌یه‌ندراوه‌ته هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكرێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌ره‌و به‌ریتانیا.
جۆن لوك، باوكی ریان، له لێدوانێكدا بۆ BBC، گوتی: "كه هه‌واڵی كوژرانی ریانمان بیست، زۆر خه‌ممان خوارد و بۆ ئێمه زۆر قورس بوو، به‌تایبه‌تیش ئاسته‌نگه‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی، بۆ نیشتمان".