عێراق به‌نيازه وێستگه‌يه‌كى به‌رهه‌مهێنانى گاز له باشوور دابمه‌زرێنێت
كۆمپانیای گازی باشوور رایگه‌یاندووه, به دوای هاوبه‌شێكی بیانین بۆ درووستكردنی وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنیانی گاز له باشووری عێراق.
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیای گازی باشوور رایگه‌یاندووه, به دوای هاوبه‌شێكی بیانین بۆ درووستكردنی وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنیانی گاز له باشووری عێراق.
كۆمپانیای گازی باشوور له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه, له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت گازێكی زۆر به‌فیڕۆ ده‌چێت و به‌دوای كۆمپانیایهكیشدا ده‌گه‌ڕێن تا سوود له‌و گازه وه‌ربگرێت و به‌رهه‌می گازی شلی عێراق به‌رز بكاته‌وه.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار سه‌رۆكی كۆمپانیاكه به رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، رۆژانه له‌گه‌ڵ ده‌رهێنانی نه‌وت نزیكه‌ی 17 ملیۆن مه‌تر سێجا گاز به‌فیڕۆ ده‌سوتێت و توانای چارهسهركردنیمان نیه.
پێشووتریش له ساڵی 2013 كۆمپانیای شێل یه‌كه‌م وێستگه‌ی له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی به‌سره كرده‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی.