بە ڤیدیۆ..سەرمای كوردستان ھەمووشتێكی بەستووە
K24 – ئامەد
بەفر و سەھۆڵبەندان ژیانی لە ھەندێك شار و شارۆچكەی كوردستان سەختكردووە، بە جۆرێك لە چەند ناوچەیەك جگە لە ئاستەنگی ھاتووچۆی ھاووڵاتیان، بۆری و تانكی ئاوی خواردنەوەی بەتەواوی بەستووە.
ئەو دیمەنانەی كامێرای كوردستان24 وێنەی گرتووە، سەھۆڵبەندانی چەند ناوچەیەكی كوردستانە، وەك دەركەوتووە تانكی ئاوی گوندێكی كوردستانە كە بە تەواوی بەستویەتی.