"تره‌مپ جه‌نگێكی نوێ هه‌ڵده‌گیرسێنێ"
تره‌مپ: 3 ترلیۆنه‌كه‌ی ئه‌مریكا له عێراق بووه‌ته رابردوو!
K24 – هه‌ولێر:
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له هۆشدارییه فه‌رمییه‌كه‌ی "مایكل فلین" راوێژكاری دۆناڵد تره‌مپ بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، كه به ئێرانی‌دا و چالاكییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی به تێكدانی سه‌قامگیری ناوبردبوو، تره‌مپ خۆی ده‌ستیكردووه به تویتكردن له‌سه‌ر رۆڵی ئێران له عێراقدا.
دوێنێ مایكل فلین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە كۆشكی سپی رایگەیاند" تاقیكردنەوەی موشەكیی ئێران پێشێلكردنی بڕیارنامەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكانە و لە ئەمڕۆوە بە فەرمی ھۆشداری دەدەینە ئێران.
تره‌مپ له هه‌ژماره تایبه‌تییه‌كه‌ی خۆی له پێگه‌ی تویته‌ره‌وه ده‌ڵێت" ئێران به خێرایی زیاتر و زیاتر ده‌ستی به‌سه‌ر عێراقدا گرتووه، ته‌نانه‌ت ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان 3 ترلیۆن دۆلاری له‌وێ خه‌رجكردووه، كه‌چی ئه‌مه بووه به رابردوو!".
Iran is rapidly taking over more and more of Iraq even after the U.S. has squandered three trillion dollars there. Obvious long ago!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) ٢ فبراير، ٢٠١٧
ئه‌وانه‌ی كۆمێنتیان نووسیووه و بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر تویته‌كه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ خستووه‌ته‌ڕوو، باسی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌نگ له دژی ئێران ده‌كه‌ن.
جیا له‌و په‌یامه‌ی له تویته‌كه‌ی سه‌رۆك تره‌مپدا هه‌یه، كۆمێنت نووسه‌كان وایده‌بینین ئه‌مه له راگه‌یاندنی جه‌نگ ده‌چێت، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ست به‌و دۆسیه‌یه ناڕاسته‌وخۆ ره‌خنه له مامه‌ڵه‌ی باراك ئۆباما ده‌گرێت، ئه‌م قسانه‌ش كۆكه له‌گه‌ڵ هۆشدارییه فه‌رمه‌ییه‌كه‌ی دوێنێی فلین كه گوتبووی "ئیدارەی ئۆباما لە گرتنەبەری كاردانەوەی گونجاو بەرامبەر كردەوە زیانبه‌خشه‌كانی ئێران لێهاتوو نه‌بوو، ئێستا ئێران بوێر بووە، بەڵام لە ئەمرۆوە بە فەرمی ھۆشداری دەدەینە ئێران".
یه‌كێك له هاوبه‌شانی تویته‌ره تایبه‌تییه‌كه‌ی سه‌رۆك نووسیوویه‌تی " ئه‌مه مانای بۆردوومانی ئێرانه؟ به‌و واتایه‌ی ئێمه تێده‌گه‌ین ئه‌و هۆشدارییانه سه‌ر بۆ چ شوێنێك ده‌كێشێت".
یه‌كێكی دیكه ده‌ڵێت" تۆ ئێرانت خسته ژێره‌وه، ته‌نها ماوه بچیت بۆ جه‌نگ، ئایا وانییه؟"، هه‌روه‌ها پرسیوویه‌تی" به راستی دۆناڵد تره‌مپ له پێناو چێژوه‌رگرتن له‌گه‌ڵ ئێران جه‌نگ هه‌ڵده‌بژێریت، بۆیه ناشهێڵیت هاووڵاتیانیان بێنه ئه‌مریكا؟".