به به‌ڵگه... "دیسان زوڵم و سته‌م له بارسێلۆنا كراوه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌واڵێكی به وێنه‌وه له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی بارسێلۆنا بڵاو كرده‌وه و تێییدا سه‌لماندوویه‌تی كه له یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی جامی شای ئیسپانیا له نێوان ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و بارسێلۆنا گۆڵێكی نادروست بۆ یانه مه‌دریدییه‌كه هه‌ژمار كراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 2 شووباتی 2017، رۆژنامه‌ی ماركا كه له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا ده‌رده‌چێت، ئاشكرای كردووه كه تاكه گۆڵه‌كه‌ی ئانتوان گریزمان به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا نادروست بووه.
راسته‌وخۆ دوای یارییه‌كه‌ش، شیكره‌وه‌یه‌كی بواری ناوبژیوانی له پێگه‌ی ماركا نووسیویه‌تی: پێش ئه‌وه‌ی تۆپه‌كه به گریزمان بگات، ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ به توندی سوارێزی ڕاكێشاوه و رێگری لێ كردووه كه هێرشبه‌ره ئۆروگواییه‌كه بچێته نێو ناوچه‌ی سزا و هه‌وڵی پچڕاندنی تۆپه‌كه بدات.
له یاریی چوونی جامی شای ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی كالدیرۆن له مه‌درید به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له ئاتڵێتیكۆی برده‌وه، گۆڵه‌كانی بارسا (سوارێز و مێسی) تۆماری كردن، گۆڵه‌كه‌ی ئاتڵێتیكۆش، گریزمان به لێدانی سه‌ر تۆماری كرد.
