تره‌مپ بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندی په‌نابه‌ران ده‌رده‌كات
سه‌ره‌ڕای راگرتنی پێدانی ڤیزا به هاووڵاتییان 7 وڵات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای راگرتنی پێدانی ڤیزا به هاووڵاتییان 7 وڵات, به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندی په‌نابه‌ران ده‌رده‌كات و به گوێره‌ی رێككه‌وتنێكی پێشوه‌خته له‌گه‌ڵ ئوسترالیا، ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی راگرتنی پێدانی ڤیزا و رێگه‌نه‌دان به هاتنی هاووڵاتییانی 7 وڵاتی زۆرینه موسڵمان، بڕیاری ئه‌وه‌ش درا، كه رێگه به هاتنی زیاتر له هه‌زار په‌نابه‌ری سووری ده‌درێت، كه پێشتر له‌گه‌ڵ ئوسترالیا له‌سه‌ر رێككه‌وتبوون.
شۆن سپایسه‌ر، گوته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، سه‌رۆكی تره‌مپ، پابه‌ند ده‌بێت به‌جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی باراك ئۆباما، له‌گه‌ڵ ئوسترالیا.
به گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پێشوازی له 1250 په‌نابه‌ری سووری ده‌كات، به‌ڵام به پرۆسه‌یه‌كی وردی پشكنیندا تێپه‌ڕده‌بن.
ته‌نها چه‌ند رۆژێك دوای سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ، له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، باراك ئۆباما ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئوسترالیا مۆركرد، بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له وڵاتانی ئاسیاوه به گه‌میه و به‌له‌م هاتوون.