دادگا قوڕگی تره‌مپ ده‌گرێت
دادوه‌رێكی فیدراڵی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكای راگرت
K24 – هه‌ولێر:
دادوه‌ری فیدراڵی له سیاتڵی ئه‌مریكا. رۆژی 3/2/2017 بڕیارێكی دژی مه‌رسومه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ رێگه‌گرتن له هاتنی هاووڵاتیانی 7 وڵاتی زۆرینه موسوڵمان بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی ده‌ركرد و به‌سه‌ر هه‌موو ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكادا گشتاندوویهتی و كۆشكی سپیش بڕیاریداوه وه‌ڵامی بداته‌وه.
بڕیاره‌كه‌ی جیمس رۆبه‌رت دادوه‌ری فیدراڵی سیاتڵ پاش ئه‌وه‌دێت پێشتریش ژماره‌یه‌ك دادوه‌ری دیكه بڕیاری هاوشێوه‌یان دژی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ركردووه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یانكردووه نایاسایی بوونی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ده‌به‌نه‌وه به‌رده‌م ده‌سته‌كانی دادگا جیاوازه‌كان.
هه‌ر زوو شۆن سپایسه‌ر گوته‌بێژی كۆشكی سپی دژی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی هاته‌ده‌نگ و له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند" بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ گونجاو و ره‌وایه و وه‌زاره‌تی داد له زووترین كاتدا داوای راگرتنی بڕیاره‌كه‌ی دادگا ده‌كات".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" مه‌به‌ست له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك پارێزگاری نیشتیمانه و ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستووری و به‌رپرسیاریه‌تی هه‌یه بۆ پاراستنی گه‌لی ئه‌مریكا".