ئەنجلینا جولی دژی ترەمپ ھاتە دەنگ

"ئەوەی بەرامبەر پەنابەران دەکرێت رەگەزەپەرستی و جیاکاری ئاینییە"

K24 - ھەولێر

ئەنجلینا جولی نوێنەری نیازپاکی کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی رەخنە لە بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ قەدەغەكردنی ڤیزا و سیاسەتی پەنابەران دەگرێت و رایدەگەیەنێت، ئەوە رەگەزپەرستی و جیاكاری ئاینییە.

ئەنجلینا جولی لە وتارێكدا لە رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاماژەی بەوەداوە سنووردارکردنی وەرگرتنی پەنابەران بۆ ئەمریکا و قەدەغەی هاتنە ناوەوەی هاووڵاتیانی 7 وڵات و قەدەغەی ڤیزا، لە سیاسەتەکانی ئەمریکادا نییە.

جولی ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەوەی بەرامبەر پەنابەران دەکرێت رەگەزەپەرستی و جیاکاری ئاینییە.

ئەنجلینا جولی دەڵێ: "داخستنی دەرگاکان بەرووی پەنابەراندا یان پەیڕەوکردنی جیاکاری لەنێوانیاندا، لەکاری ئێمە ناوەشێتەوە، ئەمە نامانکاتە وڵاتێک کە ئاسایشی زیاتر پارێزراو بێت".