بارسێلۆنا داوای یاریزانێكی ریال مه‌درید ده‌كات
یاریزانه‌كه له ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی توڕه‌یه
رۆژنامه‌یه‌كی كه‌ته‌لۆنی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، ئاشكرای كردووه كه ئێنریكی داوای یاریزانێكی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 4 شووباتی 2017، رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه گرێبه‌ستی ئیسكۆ له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید كۆتایی دێت، تا ئێستاش زیزۆی راهێنه‌ر بێده‌نگی له به‌رامبه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه هه‌ڵبژاردووه.
سه‌رچاوه نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت سوود له‌و په‌راوێزخستن و بێده‌نگییه‌كه‌ی یانه‌ی شایانه وه‌ربگرێت و به فه‌رمی ئیسكۆی 24 ساڵان به‌ره‌و كامپ نوو بهێنێت.
پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه ئیسكۆ به‌هۆی سیستی له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له ئیداره‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید توڕه‌یه.
له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی رابردوو یانه‌ی تۆتێنهام به ته‌واوه‌تی له گواستنه‌وه‌ی ئیسكۆ نزیك ببووه، به‌ڵام له دواساته‌كان ناوه‌ڕاستكاره مه‌دریدییه‌كه مانه‌وه‌ی له سانتیاگۆ هه‌ڵبژارد.
ئیسكۆ پێشتر له یانه‌ی ڤالێنسیا پێگه‌یشت، دواتر له هاوینی 2011 بۆ ریزه‌كانی مه‌لاگا گواسترایه‌وه، باشان له 2013 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌درید كرد و ماوه‌ی 4 وه‌رزه له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به‌رده‌وامه و تا ئێستاش وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی له یانه‌ی شایانه‌ی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كراوه.