یاریزانێكی ریال مه‌درید بڕیاری ڕۆیشتنی راگه‌یاند
له نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه داهاتووی خۆی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی به‌ریتانیا هه‌واڵێكی خۆشی بۆ هانده‌رانی چێڵسی و ئارسێناڵ بڵاو كرده‌وه، كاتێك ئاشكرای كردووه كه یاریزانێكی ریال مه‌درید بڕیاری ڕۆیشتنی له یانه‌كه‌ی داوه و جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه داهاتووی خۆی له نێوان یه‌كێك له‌م دوو یانه له‌نده‌نییه‌ی خواره‌وه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
ئه‌مرۆ شه‌ممه، 4 شووباتی 2017، رۆژنامه‌ی تێلێگراف له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه ئه‌لڤارۆ مۆراتای هێرشبه‌ری ریال مه‌درید به چه‌ند هاورێیه‌كی نزیكی خۆی رایگه‌یاندووه كه هاوینی داهاتوو به فه‌رمی ریزه‌كانی ریال مه‌ردرید به‌جێده‌هێڵێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مۆراتا زیاتر له چێڵسی نزیكتره، به‌وپێیه‌ی كۆنتی راهێنه‌ر خواستێكی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌م هێرشبه‌ره ئیسپانیاییه هه‌یه و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیش له نێواندا هه‌یه.
هه‌مان سه‌رچاوه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كۆنتی نێوان له‌گه‌ڵ كۆستا خۆش نییه، پێشبینی ئه‌وه كراوه كه كۆستا له هاوینی داهاتوو به گرێبه‌ستێكی گه‌وره په‌یوه‌ندی به خولی چینی بكات و مۆراتا له ستامفۆرد بریج شوێنی بگرێته‌وه.
ئه‌لڤارۆ مۆراتای 24 ساڵ، له مه‌درید له دایكبووه و هه‌ر له‌و شاره‌ش ده‌ستی به‌یاریكردن كردووه، سه‌ره‌تا له ته‌مه‌نی 13 ساڵی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ ده‌ستی به‌یاریكردن كرد، دواتر له هاوینی 2007 په‌یوه‌ندی به تیپی لاوانی یانه‌ی خیتافی كرد، پاشان له 2008 بۆ تیپی دووه‌می ریال مه‌درید گواسترایه‌وه، پاشان دوو وه‌رزی سه‌ركه‌وتووی له رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤێنتۆس تاقی كرده‌وه، هاوینی رابردووش گه‌ڕایه‌وه مه‌درید، به‌ڵام هێشتا وه‌ك یاریزانێكی سه‌ره‌كی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كراوه.